نایه‌ڵین ئیدى ماڵى کورد په‌رته‌وازه و لێکترازاو بێت
پاش کۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى باشورى کوردستان، هه‌ر ئه‌مڕۆ ساڵح موسلیم له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى هه‌رێمى باشوورى کوردستان کۆبوه‌وه، موسلیم رایگه‌یاند:" له ئاینده‌یه‌کى نزیکدا چاره‌سه‌رى گرفته‌کانى نێوانمان ده‌که‌ین و نایه‌ڵین ئیدى ماڵى کورد په‌رته‌وازه لێکترازاو بێت."
له سه‌ردانه‌که‌ى ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆکى پارتى یه‌کێتى دیموکراتى (PYD)دا بۆ په‌رله‌مانى هه‌رێمى باشوورى کوردستان، که سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه ٢١ ى ئۆکتۆبه‌ر ئه‌نجامیدا هه‌ریه‌که له د.یوسف محه‌مه‌د سادق سه‌رۆکى په‌رله‌مان و جه‌عفه‌ر ئیمینکى جێگیرى سه‌رۆک و فه‌خره‌دین قادر سکرتێرى په‌رله‌مان پێشوازیان لێکرد.
به‌پێى هه‌واڵێکى سایتى په‌رله‌مان، له گفتوگۆکانیاندا ساڵح موسلیم رایگه‌یاند:" ئه‌مڕۆ کورد یه‌ک دوژمنى هه‌یه، ئه‌ویش تیرۆرستانه، هه‌رکاتێک کورد له‌ناوخۆیدا ته‌بایى نه‌بووبێت، لاواز بووه و دوژمنان زه‌فه‌ریان پێ بردووه، بۆیه ئێستا کاتى ته‌بایى و پێکه‌وه کارکردنه."
هه‌روه‌ها موسلیم ده‌ستنیشانى کرد که ئه‌و هه‌ڵوێسته کۆده‌نگییه‌ى په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به کۆبانێ هه‌ڵوێستێکى کوردانه و نه‌ته‌وه‌ییانه بوو.
له‌سه‌ره‌تاى دانیشتنه‌که‌دا، دواى به‌خێرهاتنى ساڵح موسلیم و شاندى میوان، سه‌رۆکى په‌رله‌مان، ئاماژه‌ى به بڕیاره‌کانى په‌رله‌مانى هه‌رێمى باشوورى کوردستان بۆ کانتۆنه‌کانى خۆرئاوا کرد و به ئه‌رکێکى نیشتیمانى و نه‌ته‌وه‌یى وه‌سفکرد . له‌باره‌ى په‌یوه‌ندى په‌رله‌مان و کانتۆنه‌کانى خۆرئاوا، سه‌رۆکى په‌رله‌مانى هه‌رێمى باشوورى کوردستان ، وتى "هه‌ر شاندێکى نێوده‌وڵه‌تى و کونسوڵ و باڵیۆزێک هاتبێته په‌رله‌مان، باسى ڕووداوه‌کانى خۆرئاوامان بۆ کردوون و داوامان کردووه پشتیوانى له‌شه‌ڕڤانان و هاوڵاتیانى سڤیل بکه‌ن."
دواتر هه‌ریه‌ک له جێگر و سکرتێرى په‌رله‌مان سه‌رنج و تێبینى خۆیان له‌باره‌ى رووداوه‌کانى خۆرئاوا و کۆبانێ و په‌یوه‌ندى نێوان باشورى کوردستان و خۆرئاوا خسته بۆ شاندى میوان خسته ڕوو."
پاشان ساڵح موسلیم، له‌باره‌ى به‌ره‌وپێشچوونى گفتوگۆکانى نێوان کانتۆنه‌کان و لایه‌نه کوردییه‌کانى خۆرئاوا، که ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێک له دهۆک له دانوستاندان. وتی: "به‌ره‌وپێشچوونى زۆر ڕوویداوه، له ئاینده‌یه‌کى نزیکدا چاره‌سه‌رى گرفته‌کانى نێوانمان ده‌که‌ین و نایه‌ڵین ئیدى ماڵى کورد په‌رته‌وازه و لێکترازاو بێت."
فورات
به‌روار: 22/10/2014
633 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|