کۆمەکانی کۆبانێ بە ئاڵای یەکێتیەوە بوون
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ڕایگه‌یاند: سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمه‌كه سه‌ربازیانه‌ی له‌هه‌رێمه‌وه ره‌وانه‌ی كۆبانێ كراون، ئاڵای یه‌كێتیان به‌سه‌ره‌وه بووه.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌دا، ده‌ڵێت: هه‌موو ئه‌و كۆمه‌كه سه‌ربازیانه‌ی له‌هه‌رێمه‌وه ره‌وانه‌ی كۆبانێ كراون، هی یه‌كێتین و كه‌لوپه‌له‌كانیش ئاڵای یه‌كێتیان به‌سه‌ره‌وه بووه.
له‌باره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌وه ئیشی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نیه، نه سه‌رۆكی هه‌رێم ئاگای له‌و بابه‌ته‌یه نه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و جه‌ختله‌وه ده‌كاته‌وه: ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه بۆ دروستكردنی گرژی و ئاڵۆزییه له‌نێوان یه‌كێتی و پارتیدا.
له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی نێوان یه‌كێتی و پارتی سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه: به‌گشتی كۆبونه‌وه‌كان ئیجابی بوون و لیژنه‌یه‌كیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی هێرشه‌كانی راگه‌یاندنی نێوان یه‌كێتی و پارتی پێكهێناوه.
له‌به‌شێكی تری چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا له‌باره‌ی كاتی به‌ستنی كۆنگره‌ی یه‌كێتی یه‌وه سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره رایگه‌یاند: دوای كۆتایی هێنانی كێشه‌ی داعش و نه‌مانی مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌رێم، یه‌كێتی بیر له به‌ستنی كۆنگره ده‌كاته‌وه.
newa
به‌روار: 21/10/2014
584 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|