٤٠ گەنجی هەڵەبجەیی بوونە گەریلا
زیاتر له 40 گه‌نج له شارى هه‌ڵه‌بجه‌ى باشورى کوردستان به‌شدارى ڕیزه‌کانى گه‌ریلا ده‌بن که له هه‌ردوو ڕه‌گه‌زى کچ و کوڕن و سه‌رچاوه‌یه‌کیش چۆنیه‌تى چوونیان ئاشکرا ده‌کات و ده‌ڵێت:" له‌ئێستادا رێگاکان کراوه‌ن و هه‌ر که‌س ده‌توانێ بچێته قه‌ندیل و رۆژئاواى کوردستان."
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێکى ئاژانسى رۆژنیوز، له دواى هێرش و په‌لاماره‌کانى گروپه چه‌ته‌کانى داعش بۆ سه‌ر باشورى کوردستان و به‌تایبه‌تى بۆ سه‌ر شه‌نگال، تائێستا زیاتر له 40 گه‌نج له شارى هه‌ڵه‌بجه به‌شدارى ڕیزه‌کانى گه‌ریلا بوون و هه‌ندێکیان له ئێستادا له به‌ره‌کانى جه‌نگ له‌به‌رامبه‌ر چه‌ته‌کانى داعش شه‌ڕده‌که‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌کیى باوه‌ڕپێکراویش ئه‌و زانیارییانه‌ى بۆ ئاژانسه‌که پشتڕاست کردهۆته‌وه، به‌ڵام ئاماده نه‌بووه ناوى ئاشکرا بکرێ و له‌سه‌ر چۆنیه‌تى به‌شداریکردنیان راگه‌یاندوه:" چوونى ئه‌و گه‌نجانه شاراوه نییه و له ئێستادا رێگاکان بۆ قه‌ندیل و رۆژئاوا کراوه‌ن و هه‌رکه‌س بیه‌وێت ده‌توانێ خۆى بگه‌یه‌نێته ئه‌و شوێنانه."
سه‌رچاوه‌که ئاماژه‌ى بۆئه‌وه کردوه:" هه‌ڵوێستى ئه‌و گه‌نجانه دواى ئه‌وه دێت که کۆمه‌ڵێک خۆپیشاندان و پشتگیرى له باشورى کوردستان له دژى چه‌ته‌کانى داعش سه‌رى هه‌ڵدا و کۆمه‌ڵێک بانگه‌وازى که له لایه‌ن پارتى چاره‌سه‌رى و گه‌نجانى وڵاتپارێزه‌وه راگه‌یه‌ندرا له‌سه‌ر بنه‌ماى چه‌مکى پاراستنى ره‌وا به‌شدارى ریزه‌کانى گه‌ریلا بوون."
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌کان کۆمه‌ڵێک له‌و گه‌نجانه که هه‌ردوو ره‌گه‌زى کچ و کوڕ له‌خۆده‌گرێ له ریزه‌کانى هێزه‌کانى پاراستنى باشور له که‌رکوکن و هه‌ندێکیان چوونه‌ته رۆژئاواى کوردستان و زیاتر سه‌دا 70ى ئه‌و گه‌نجانه‌ش چوونه‌ته ڕیزه‌کانى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل HPG .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه جه‌ختى له‌وه کردۆته‌وه و ڕایگه‌یاندوه که هیچ گه‌نجێک به‌بێ په‌روه‌ده‌ى سه‌ربازى ڕه‌وانه‌ى به‌ره‌کانى جه‌نگ ناکرێ و هه‌ر گه‌نجێکیش په‌روه‌رده‌ى بینى ئازاده له‌وه‌ى سه‌ردانى بنه‌ماڵه‌که‌ى بکاته‌وه و بنه‌ماڵه‌که‌ى ببینێت."
فورات
به‌روار: 21/10/2014
2647 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|