فاروقی مەلا مستەفا بازرگانی لەگەڵ داعش بەدرۆ دەخاتەوە
نووزە نووزی ساختە و درۆ ئەنجامی سەر شۆڕییە بۆ خاوەنەکانیان

ماوەیەکە وە پاش بڵاوبوونەوەی ئەو دەسپێشخەرییانەی ئێمە دەیانکەین بۆ پێشخستنی گەل و وڵات، سەرەڕای ئەوەی کە بەدرێژایی ساڵانی ڕابردوو دەیان ملیۆن دۆلارمان بۆ کۆمەڵگا و پێشخستنی بوارەکانی پەروەردە، ژنان، لاوان، وەرزش، خوێندنی باڵا، هونەر، ئەدەب، خاوەن پێداویستی تایبەت، تەندروستی،ژینگە وەک پرۆژەی خێرخوازی تەرخانکردووە ئەمە بێجگە لەو هەموو پرۆژە بە کەڵکانەی بەردەوام پێشکەش بە سلێمانی و کوردستانی دەکەین، ئا لەم کاتەدا دەنگێکی پساوی نەخۆش کە بێجگە لە دوژمنایەتیی کردنی هەموو چاکە و جوانییەک هیچ پێشکەش بەم گەلە سەربەرزە ناکات، ئەو نووزەیەی ئەو نەخۆشە بەسەزمانە بە ناوی خوازراو یا تەزویرەوە ئەمجارە لە فەیسبوک دا تومەتی ئەوە بۆ ئێمە دروست دەکات کە گوایە ئێمە هەندێ بازرگانیی نەوت لەگەڵ شوێنێکی دوژمن بە گەلەکەمان دەکەین!!

لە کاتێکدا ئێمە کە هەموو کارەکانمان ئاشکرایە و دروشمی ئەوەمان بەرزکردۆتەوە : "هەر کارێک بکەین ئەبێ بە ئاشکرا بێت وبە سەربەرزییەوە بڵێین کە دەبێت لە خزمەتی گەل و نیشتمان و پێشکەوتنیاندا بێت لە هەموو بوارەکانی ژیاندا". 

دەڵێین : "با خاوەنی ئەو نووسینە تۆزێک دەماری مەردایەتییی هەڵسێت و بە ناوی خۆیەوە شت بنووسێت یا هەر دۆکۆمێنت یا بەڵگەیەکی هەیە بیدات بە لایەنە یاساییە پەیوەندیدارەکان...".

بەری رۆژیش بە بێژنگ ناگیرێ و هیچ هێزێکیش نییە بتوانێ مێژووی تێکۆشان و کارە جوانەکانی ئێمە ناشیرین بکات و ناومان بزڕێنێ...
پەیجی فاروقی مەلا مستەفا
به‌روار:  20/10/2014
459   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   510
کۆی سه‌ردان:   29230165