3000 ئێزدی لای داعش ده‌ستبه‌سه‌رن
ته‌حسین سه‌عید عه‌لی به‌گ، میری كوردانی ئێزدی له عێراق و جیهان، داوای له كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی و حكومه‌تی عێراق كرد، هه‌وڵه‌كانیان بۆ گێڕانه‌وه‌ی زیاتر له 3000 كه‌س بخه‌نه‌گه‌ڕ كه زۆربه‌یان ژن و منداڵن و له‌لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوی "داعش"ه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و وه‌ك كۆیله له بازاڕه‌كاندا كڕین و فرۆشتنییان پێوه‌ده‌كرێت.
میری كوردانی ئێزدی له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "العربیه" وتی: نزیكه‌ی 6000 چه‌كداری كوردی ئێزدی به‌شداریی له شه‌ڕی دژ به داعشدا ده‌كه‌ن و له ئێستادا پێویستییان به چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هه‌یه، بۆیه داوای له لایه‌نه په‌یوه‌نیداره‌كان كرد له‌و رووه‌وه هاوكارییان بكه‌ن تا له ناوچه‌كانی شێخان و شنگال بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی توند رووبه‌ڕووی چه‌كداره تیرۆریسته‌كانی داعش ببنه‌وه.
ته‌حسین سه‌عید، به‌پێویستی زانی چاره‌سه‌رێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پاراستنی كه‌مینه‌كان دابنرێت، ئیتر یان بیانگڕنه‌وه بۆ ناوچه‌كانیان یان ناوچه‌یه‌كی پارێزراوی نێوده‌وڵه‌تییان له‌گه‌ڵ مه‌سیحی و شه‌به‌كه‌كاندا له پارێزگای نه‌ینه‌وادا بۆ دروست بكه‌ن.
نەوا
به‌روار: 19/10/2014
459 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|