راگەیاندنی هاوبەشی نوێنەرایەتی حزبە كوردستانییەكان بۆ پشتیوانی رۆژئاوای كوردستان

مالمۆکورد


جەماوەری تێكۆشەری كوردستان ...
كەس و كارو بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان ...
ئێمە حزب و لایەنە سیاسییەكانی هەر چوار پارچەی كوردستان لەدرێژەی دیدارو كۆبوونەوەكانماندا, ئەمڕۆ 18 / 10 / 2014 لە بارەگای یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە شاری هەولێر كۆبووینەوە, لە كۆبوونەوەكەدا سەبارەت بەكاروچالاكی ماوەی رابردوو گفتوگۆكرا, كارو چالاكییەكان بە ئیجابی هەلسەنگێنران و كارنامەیەكی نوێیش بۆ كارو خەباتی داهاتوو داڕێژرا.
كۆبوونەوەكە جارێكی دیكە خەبات و بەرخودانی پێشمەرگەو شەڕڤانان بەرز دەنرخێنێت و, خۆشحاڵە بە پێشڤەچوونەكان گۆڕەپانەكانی شەڕ لە باشووری كوردستان و كۆبانێ‌ و رۆژئاوای كوردستان و, سوپاسگوزاری خۆیشی بە هێزەكانی هاوپەیمانان رادەگەیەنێت كەوا بنكەو بارەگاكانی تیرۆریستانی داعشی لە كۆبانێ‌ موشەكباران كرد, ئەوەش بووە هۆی گۆڕینی هاوكێشەی شەڕ لە كۆبانێ‌.
ئێمە دەستخۆشی لە تەواوی گەلی كوردستان لە هەرچوار پارچەی وڵات و رەڤەندی كورد لە دەرەوەی وڵات دەكەین كەوا بە چالاكی جۆاوجۆرو خۆپیشاندان تیرۆریستانیان شەرمەزاركرد و مۆرالی پێشمەرگەو گەریلاو شەرڤانانیان بەرزكردەوە, ئەم یەكدەنگییەی گەل لە سەرتاسەری كوردستان دەریدەخات ئێمە یەك دڵ و یەك جەستەین و چارەنووسمان یەكە.
بەشدارانی كۆبوونەوە دەستپێشخەری بەڕێز كاك مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ لێكنزیكردنەوەو رێككەوتنی لایەنەكانی رۆژئاوا بەرز دەنرخێنن و, داوا لە تەڤدەم و ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لە سوریا دەكات كەوا ململانێ‌ حزبییەكانیان بخەنە لاوەو بگەنە رێكەوتنێك لەنێوان خۆیاندا, لەبەرئەوەی یەكڕیزی و یەكدەنگی ئەوان دەبێتە فاكتەری بەهێزی پێشڤەچوون و سەركەوتنی شۆڕشی رۆژئاوای كوردستان.
هەروەها كۆبوونەوە دەستخۆشی لە پەرلەمانی كوردستان دەكات بۆ ئەو بڕیارەی داویانە سەبارەت بەفەرمی مامەڵەكردن لەگەڵ خواستی خوشك و برایانمان لە رۆژئاوای كوردستان, كە ئەوە یەكێك بووە لە داخوازییەكانی ئێمەی لایەنە سیاسییەكان كە لە كۆبوونەوەی خۆماندا لە 29 / 9 / 2014 داوامان كردبوو هەرسێ‌ سەرۆكایەتی كوردستان مامەڵەی فەرمی لەگەڵ رۆژئاوای كوردستان بكەن, بۆئەمەش داوا لە حكومەتی كوردستان دەكەین رێكاری پێویست بگرێتەبەر بۆ جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە.
وڵاتپارێزانی كوردستان ...
ئێمە لەپێناو یەكریِزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان لە كارو خەباتی خۆماندا بەردەوام دەبین و داوا لەهەموو لایەك دەكەین هاوكارو پشتیوانمان بن بۆ هێنانەدی یەكێتی و یەكدەنگی, لەو پێناوەشدا داوا دەكەین لێژنەی ئامادەكاری كۆنگرەی نەتەوەیی دەست بەكارەكانیان بكەنەوە بۆ ئەوەی بەزووترین كات كۆنگرەی نەتەوەی وەكو چەترێكی هاوبەش بۆ هەموو لایەنەكان ببەسترێت.
ئێمە لە كارو چالاكی داهاتووماندا بڕیارمانداوە كەوا سندوقێكی كۆمەك بۆ پشتیوانی رۆژئاوای كوردستان دابنێین, بۆ ئەم مەبەستە داوا لە جەماوەری كوردستان دەكەین لەكاتی دانانی سندوقەكەدا بە هانای خوشك و برایانمانەوە بێن و كۆمەكی سندوقەكەمان بكەن, ئەمەش ئەركێكی نەتەوەیی و نیشتمانی و مرۆیی هەموو لایەكمانە.
لەگەڵ رێزماندا.

لایەنە سیاسییەكان:
1- یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
2- حزبی شیوعی كوردستان
3- یەكێتی نیشتمانی كوردستان
4- بزووتنەوەی گۆڕان
5- یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK 
6- بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان
7- حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان 
8- حزبی ئایندەی كوردستان
9- بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان
10- پارتی كرێكاران و رەنجدەرانی كوردستان
11- كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
12- پارتی ئازادی كوردستان PAK 
13 - بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی توركمان
14- سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران
15- حزبی شروقی توركمانی
16- حزبی دیموكراتی بێت نەهرێن
17 - حزبی رزگاری كوردستان RPK 
18 - پارتی یەكێتی دیموكراتی PYD 
19 - پارتی پارێزگارانی دیموكراتی كوردستان
20 - پارتی ئاشتی و دیموكراتی BDP 
21- كۆمەڵە ( رێكخراوی كوردستانی حزبی كۆمۆنیستی ئێران )
22- پارتی گەلی توركمانی عێراق
23- پارتی دیموكراتی توركمانی كوردستان
24- پارتی رزگاری نەتەوەیی توركمان
25 - پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان PCDK
26- پارتی نەتەوەیی كوردستان
27- حزبی پێشكەوتنخوازی دیموكراتی كوردستان
28- بزووتنەوەی ئاشتیخوازانی كوردستان
29- بزووتنەوەی گۆڕانی دیموكراتی كوردستان _ سوریا
30 - پارتی پارێزگارانی كوردستان
31 - كۆنگرەی نیشتمانی كوردستان KNC 
32 - پارتی سەربەستی كوردستان
33 - كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان
34- كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان KNK 
35 - پارتی دیموكراتی كوردستان
36- حزبی دیموكراتی كوردستان
37- كۆما جڤاكێن كوردستان KCK 
38- حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان
39- بزووتنەوەی رزگاری دیموكراتی كوردستان
40- پارتی كۆماری كوردستان
41- كۆمەڵەی رۆشنبیری توركمان لە كوردستان
42-حزبی توركمان ئیلی
43- بزووتنەوەی توركمانی بێلایەن


18 / 10 / 2014 هەولێر _ كوردستان
به‌روار:  19/10/2014
701   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   683
کۆی سه‌ردان:   29255101