راگەیاندراویی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، سەبارەت بە ووتوێژی نیوان ئێران و حیزبەکانی رۆژهەلاتی کوردستان



 مالمۆکورد

راگەیاندراویی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، سەبارەت بە ووتوێژی نیوان ئێران و حیزبەکانی رۆژهەلاتی کوردستان

هاۆنیشتیمانە بەرێزەکان

خەلکی بەشەرەفی کوردستان

حیزب و لایەن و کەسایەتیە سیاسی، کۆمەلایەتی و ئاینیەکان

هەروەک ئاگادارن لەم چەند رۆژ و حەۆتوەکانی رابردوودا، بەشێک لە مێدیای کوردی و فارسی سەرقالی روومالینی هەوال و وردەکاریەکانی پەیوەندیدار بە دانیشتنەکانی نێوان هەیئەتی ئێرانی و لایەنەکانی رۆژهەلاتی کوردستان بوون، هەروەکی بینرا و بیسترا لەۆنێوەشدا زوومی هێندێک لە میدیا و کانالەکانی تلویزیونی کوردی و فارسی لەسەر دانیشتنی حیزبی دیمۆکرات و لیژنەیەک لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، ئینفۆکە کرابوو. لەم پەیوەندیەدا بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، روو لە بیرورای گشتی خەلکی کوردستان رادەگەێنێت، کە دانیشتنی هەیئەتی ئێرانی دەگەل حیزبی دیمۆکرات، لەدرێژەی دانیشتنەکانی تاران و رێکخەری گشتی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان دوکتور مستەفا شەمامی، و داوای ناۆبراۆ و بزووتنەوەدا بووە، کە: پێویستە بۆ هەلسەنگاندنی هەلویستی حیزبەکان و زانیاری سەبارەت بە داواکانی لایەنەکانی کوردیدا، بەهۆی نەبوونی ئیجماعیکی کوردی، دووقۆلی و چەند قۆلی دانیشتنیان دەگەل ئەنجام بدرێت. بەواتایەکی دیکە پێش دانیشتنی ئێران دەگەل حیزبی دیمۆکرات، هەیئەتی ئێرانی سێ جار دانیشتنی دەگەل رێکخەری گشتی بزووتنەوە سەبارەت بە چۆنیەتی دۆزینەوەی مکانیزمەکانی گوونجاۆ بۆ حەللی ئاشتیانەی پرسی کورد لە رۆژهەلاتی کوردستان پێکهێنابوو، ئاشکرایە رەۆتی دیدار و دانیشتنەکانیش لەپێناۆ دۆزینەوەی رێگاحەلل و رەخساندنی زەمینەی پێویست بۆ دیالۆگ و گۆفتمانی ئاشتی نێوان تاران و ئۆپوزسیۆنی کوردی، جەهتدار کراوون، دیارە ئەۆ رەۆتە ئێستاشی دەگەلدا بێت هەر بەردەوامە. لەم پەیوەندیەدا، دەگەل هەلگرتنی ووردەکاری و شێوازی دانیشتنەکان بۆ کاتی گوونجاۆ، پیویستە ئاماژە بە ئەوەش بکرێت کە هەیئەتی ئیرانی دەگەل زۆر لایەن و کەسایەتی دیکەش لەپێناۆ هەلسەنگاندنی هەلویست و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر گەلالەی متالیباتیان، دانیشتنی ئەنجامداوە.

بەرێزان

لێرەدا بزووتنەوەی کۆماریخوازان بە پێویستی دەزانێ، روو لە لایەنەکانی حیزبی، رەۆشنبیران، کەسایەتیە سیاسی، کۆمەلایەتی و ئاینیەکان، و گشت ئەۆ کەس و کەسایەتیانەی کە دلیان بۆ ئاشتی و ئازادی کورد لێدەدات، دەکات و رادەگەێنێت: کە بارودۆخی هەنووکەیی زۆر هەستیارە و ئەم دۆخەش پێویستی بە هوشیاری لەرادەبەدەر بۆ قۆستنەوەی دەرفەتەکان هەیە، بۆیە لەم پەیوەندیەدا بزووتنەوە داوای لە گشت لایەک ئەوەیە، کە بە مەبەستی مشارەکەت و دەخیل کردنی لایەنەکان و خەلکی کوردستان، لە پرۆسێسی مشاوەرە و بریاروەرگرتنی سیاسی لەئاست هەرپرسێک کە پەیوەندی بە چارەنووسی خۆیان وخەلکەوە هەیە، بێ‌تەفاوەت و پاسیڤ دانەنیشن و بۆ قۆستنەوەی دەرفەتەکان لەپێناۆ دەستخستنی مافی رەوای کوردان، بە دوور لە شەرم و تەعاروفات و خۆدزینەوە، قۆلی هیمەت هەلمالن و چالاکانە هەلس‌وکەۆت بکەن، و هەلویست وەربگرن و نەهێلن لەژێرکارتێکەری بەرۆژکرنەوەی گووتار وکردەوەی گرژ و رادیکالی وەک "تۆلەی رابردوو" دیسان ئەسلی تەفەوقی گووتار و کرداری رادیکالی و تەقابوولگەرایانە، بەسەر ئەسلی گووتار و کرداری ئاشتیخوازانە و تەعاموولگەرایانەدا حکوم بکاتەوە و لە ئەنجامدا دەرفەتەکان دیسان لە کیسی کورد دەربچچنەوە. بزووتنەوە پێوایە پێویستە وە دەبێ گشت لایەک بەرپرسانە خاوەنداریەتی لە کەیسی کورد بکات، تاکوو بتواندرێت بە رەخساندنی زەمینەی گوونجاۆ بۆ مشارکەتی گشت لایەنی، کۆنسێپتگەلی دیالۆگ و دانوستاندنی ئاشتەوایی لە کولتوری کوردی رۆژهەلاتدا، دووبارە جێگیر و زەق و بەرجەستە بکرێنەوە.

بزووتنەوە لەسەر ئەۆ بروایەیە، کە بەسوودوەرگرتن لە مکانیزمەکانی دیالۆگ و گۆفتمانی ئاشتەوانی، ئیمکانی بەخێراییکردن و سەرئەنجام چەسپاندنی پرۆسێسی ئاشتی و ئاسایشی بەردەوام، وەک مەرجی هەرە پێویست و بگرە وەک گارانتی هەرە کارا و درێژخایەن بۆ دابینبوونی مافی رەوای کوردان، بە بێ کۆسپ و گرفت مسەۆگەر و عەمەلی دەکرێتەوە.

 بۆیە بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان لەم راستایەدا، داوا لە هەموو خەلکی کوردستان و حیزب و لایەن و کەسایەتیەکان دەکات، کە بۆ سەرخستنی پرۆژەی ئاشتەوانی، (کە بزووتنەوە ماوەی ٣ سالە ماندوونەناسانە کاری بۆدەکات، و بەخۆشیشەوە لەلایەن حیزبەکانی کوردستانی و دەسەلاتی ئێرانەوە بە پرۆژەیەکی ئیجابی و سەردەمیانە نرخێندراوە)، هەۆلبدەن سەخاوەتمەندانە هاۆکاری فیکری، مەشوەرەتی و گشت رەهەندی خۆیان روو لە بزووتنەوە ئاراستە بکەن، دیارە لەم پەیوەندیەدا جێگای سپاس و پێزانین دەبێت ئەگەر دلسۆزانی پرسی کورد، زەحمەت بکێشن و تێبینی و رەخنە و پێشنیارەکانیان، بۆ هەرچی دەۆلەمەندکردن و کاراترکردنی چالاکیەکان لەپێناۆ سەرخستنی پرۆژەی ئاشتەوایی بزووتنەوە، بۆ ئەم ئادرەس ئیمێلانە رەوانە بفەرموون.

[email protected]

[email protected]

دەگەل رێزمان

شۆرای هەماهەنگی/ بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان

16/10/2014
به‌روار:  17/10/2014
1143   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   475
کۆی سه‌ردان:   29261129