فەرەنسا چەك بە یەپەگە دەدات

سەرۆكی فەرەنسا ئاشكرای كرد، وڵاتەكەی چەك دەداتە ئەو هێزانەی دژی داعش دەجەنگن، بڕیارەكە یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ش دەگرێتەوە كە لە ئێستادا لەشەڕێكی قورسدان لەگەڵ ئەو رێكخراوە توندڕەوە ئیسلامیە.

فرانسۆ هۆلاند سەرۆكی فەرەنسا رایگەیاند: وڵاتەكەی ئەو هێزانە پڕچەك دەكات كە لە عێراق و سوریا دژی داعش دەجەنگن، لە نێویشیاندا یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە).

هۆلاند هیچ ئاماژەیەكی بۆ ئەوە نەكردووە، كە كەی و بە چ شێوەیەك ئەو چەكانە دەداتە یەپەگە و تا ئێستاش دیار نییە هەڵوێستی توركیا لەو بارەوە چی دەبێت، بەتایبەتی كە هەوڵێكی زۆر دەدات بۆ رێگری كردن لە بەهێزبوونی یەكینەكانی پاراستنی گەل و گەیاندنی هاوكاری سەربازی بەو هێزە كوردیە.
نەوا
به‌روار:  17/10/2014
418   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   284
کۆی سه‌ردان:   29253833