ئەمریكا و پەیەدە كۆبوونەوە بۆ یەکەمجار
بەرپرسێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرای كرد بۆ یەكەم جار لەگەڵ وەفدێكی سەرەكیترین حزبی رۆژئاوای كوردستان واتە پارتی یەكێتی دیموكراتی (پەیەدە) كۆبوونەوە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری جین ساكی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بڵاویكردەوە، هەفتەی رابردوو، بۆ یەكەمجار بەرپرسانی وەزارەتەكەی لەگەڵ وەفدێكی پارتی یەكێتی دیموكراتی (پەیەدە) كۆبوونەوە.
جین ساكی هیچ ئاماژەیەكی بە شوێنی كۆبوونەوەكە و ئەو كەسانە نەكردوە كە بە نوێنەرایەتی هەردوولایەن لەو كۆبوونەوەدا بەشداربوون.
لای خۆیەوە بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بە ئاژانسەكەی راگەیاندوە، كۆبوونەوەكە لە پاریس بەڕێوەچووە.
كۆبوونەوەی نێوان ئەمریكا و پەیەدە، لە چوارچێوەی هەنگاوەكانی واشنتۆندایە بۆ پێكهێنانی بەرەیەكی بەهێزی جیهانی بۆ بەگژداچوونەوەی داعش.
نەوا
بهروار: 17/10/2014
396 جار خوێندراوهتهوه
|