ڕووسیا و ئەمریکا دژ بە داعش ڕێککەوتن
له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا و جۆن کیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا دیدارێکیان ئه‌نجامدا و بۆ یه‌که‌م جار له تێکۆشانی دژ به گروپه چه‌ته‌کانی داعش رێککه‌وتن. وه‌زیران له چوارچێوه‌ی تێکۆشان دژ به گروپه چه‌ته‌کانی داعش له بواری به‌کارهێنانی ده‌زگای هه‌واڵگری هاوبه‌ش رێککه‌وتن .
هه‌ر دوو وڵاتی روسیا و ئه‌مریکا که به هۆی قه‌یرانی ئۆکرانیا په‌یوه‌ندییه‌کی گرژ و ئاڵۆز له نێوانیاندا بوو، بۆ یه‌که‌مین جار له بواری تێکۆشانێکی هاوبه‌ش له دژی گروپه چه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێراق و بیلادی شام(داعش) له نێوان هه‌ر دوو وڵات‌دا، هه‌نگاویان نایه‌وه. سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا و جۆن کیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا دیدارێکیان ئه‌نجامدا و گفتوگۆیان له‌باره‌ی تێکۆشان له دژی داعش و چوارچێوه‌ی خه‌باته‌کانیان کرد .
له دیداره‌که‌ی نێوانیاندا بابه‌تی زیادکردنی هه‌واڵگری له چوارچێوه‌ی تێکۆشان دژ به چه‌ته‌کانی داعش، هاوپه‌یمانییه‌ک ئیمزا کرا. له دوای دیداره‌که هه‌ر دوو وه‌زیری ده‌ره‌وه کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیان ساز کرد. جۆن کیری رایگه‌یاند که هه‌ر دوو لایه‌ن به جدی بوونی تێکۆشانی دژ به چه‌ته‌کانی داعش ده‌زانن و ووتی:'' ئه‌گه‌ر ئێمه خاوه‌نی بۆچوونی جیاوازیش بین، به‌ڵام به‌رپرسیارێتی خۆمان له‌به‌رامبه‌ر به توندوتیژییه‌کان ده‌زانین'' .
فورات
به‌روار: 17/10/2014
546 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|