شەهید بوونی دوو فه‌رمانده‌ی یه‌په‌گه له‌كوبانێ
فه‌رمانده‌یی گشتی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه)، شه‌هیدبوونی دوو فه‌رمانده‌ی مه‌یدانی له‌میانه‌ی شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی كوبانێ راگه‌یاند.
فه‌رمانده‌یی گشتی یه‌په‌گه، له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی به‌رگری كوبانێ بۆ رۆژی 30 یه‌م له‌سه‌ریه‌ك، شه‌هیدبوونی دوو فه‌رمانده‌ی مه‌یدانی به‌ناوه‌كانی (دیار باكۆك، كه‌نداڵ عفرین) راده‌گه‌یه‌نێت.
یه‌په‌گه رایگه‌یاندووه، ئه‌و دوو فه‌رمانده‌یه، له‌سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی داعشه‌وه بۆ سه‌ر كوبانێ له 15 ئه‌یلوله‌وه تائێستا، به‌رگریه‌كی بێ وێنه‌یان كردووه له‌به‌ره‌ی باشور‌و رۆژهه‌ڵاتی كوبانێ و سه‌رپه‌رشتی شه‌ڕو پێكدادانیان كردووه و له‌به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ به‌ره‌نگاریان كردووه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی یه‌په‌گه، دیار باكۆك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له هه‌شتی كانونی یه‌كه‌م شه‌هیدبووه‌و كه‌نداڵ عفرین فه‌رمانده‌ی به‌ره‌ی باشوری كوبانێ له 13 تشرینی یه‌كه‌م شه‌هید بووه.
یه‌په‌گه رونیشیكردووه‌ته‌وه، دیار باكۆك تا دوا فیشه‌ك شه‌ڕیكردوه، كه‌نداڵ عفرینیش ساتێك له شه‌ڕ نه‌وه‌ستاوه.
نالیا
به‌روار: 16/10/2014
499 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|