زۆر کاریگەرە
هێرش کەریم، مامۆستای زانکۆی گەرمیان و دانیشتوی قەزای کەلار ڕایگەیاند:
کەسێک کە لە ساڵانی نەوەدەکان بڕی "400 دیناری سویسری" لە ماڵی باوکم لە ناحیەی رزگاریی سەر بە کەلار دزیوە.
دوای نزیکەی 30 ساڵ و بە پارەی چاپی نوێ بڕی "400 هەزار دیناری " بۆ گەڕاندوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشدەدات ، ئەو کەسەی کە دزییەکەی کردوە لەگەڵ پارەکەدا نامەیەکی پۆزشهێنانەوەی ناردوە.
لەنامەکەیدا دەڵێت: "لە ساڵی 1990- 1998
400 دینارم لەماڵتان دزی لە ناحیەی سمود " ڕزگاری"، ئەوە 400 هەزارم بۆت هێناوە گەردنم ئازاکە ئەوکات یەک دینارم نەبو زۆر کەم دەست بوم".
منیش لەدوای ئەمەوە گەردنیم ئازاکردوە.
بهروار: 14/04/2024
394 جار خوێندراوهتهوه
|