یادی كۆچی دوایی حه‌مه‌جه‌زا لە سلێمانی کرایەوە
به‌ئاماده‌بوونی خانه‌واده‌و كه‌سوكار‌و ژماره‌یه‌ك له هاوڕێ‌و هونه‌رمه‌ندان، چواره‌مین ساڵیادی كۆچی دوای هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د جه‌زا له شاری سلێمانی به‌رزڕاگیرا.
له‌گۆڕستانی سه‌یوانی شاری سلێمانی به ئاماده‌بوونی خانه‌واده‌و كه‌سوكاره‌كه‌ی و ژماره‌یه‌ك له‌هونه‌رمه‌ندان‌و هاورێیانی چواره‌مین ساڵیادی هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د جه‌زا به‌رزڕاگیراو له‌و یاده‌دا جگه له‌گێرانه‌وه‌ی بیره‌وه‌ریه‌كانی هونه‌رمه‌ندی نه‌مر حه‌مه‌جه‌زا چه‌ند به‌رهه‌مێكی پێشكه‌شكرا .
هه‌ر له‌ڕێوره‌سمه‌كه‌دا، له‌لایه‌ن هاوڕێ‌و بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبووه‌وه، باس له‌رۆڵی حه‌مه‌جه‌زا كرا له خه‌باتی شاخ‌و پیشمه‌رگایه‌تیدا، كه تائێستاش به‌هونه‌ره‌كه‌ی پشتیوانی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كات، هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د جه‌زا له‌ساڵی 1949 دا، له‌شاری سلێمانی له‌دایك بووه، خاوه‌نی شه‌ش منداڵه، به‌یه‌كێك له‌و هونه‌رمه‌نده شۆڕشگێڕانه داده‌نرێت، كه به‌گۆرانیه نیشتمانیه‌كانی ڕۆلێكی كاریگه‌ری هه‌بوه له شۆرشی نه‌ته‌وه‌ی كوردا و له‌دوای ململانێیه‌كی سه‌ختی له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌دا، له شه‌وی 30 ئه‌یلولی ساڵی 2010دا له شاری سلێمانی له‌ته‌مه‌نی 61ساڵیدا كۆچی دوای كرد.
کەی ئێن ئێن
به‌روار: 02/10/2014
419 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|