ئه‌وه‌ی پێشنیاری بڕینی موچه‌ی كردبێ خائینه
به‌رهه‌م ساڵح جێگری دووه‌می سكرتێری یه‌كێتی، رایده‌گه‌یه‌نێت ئێستا یه‌كێتی‌و پارتی ئیدی به‌ته‌نیا حاكمی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته نه‌ماون‌و ده‌بێ گۆڕانكاری له حكومڕانی بكرێ.
به‌رهه‌م ساڵح كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستی له‌پۆسته‌كه‌ی كێشایه‌وه‌و له‌لایه‌ن مه‌كته‌ب سیاسی حزبه‌كه‌یه‌وه په‌سه‌ند نه‌كراوه، له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رووداو، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه كاتێك یه‌كێتی‌و پارتی پۆسته‌كانیان په‌نجا به په‌نجا له‌نێوان خۆیاندا دابه‌شده‌كرد، له‌سه‌دا 90ی خه‌ڵك ده‌نگی پێده‌دان، ده‌ڵێت "به‌ڵام ئیدی ناتوانن حاكمه‌كه‌ی جاران بن‌و بێمنه‌تانه ئیداره‌ی هه‌رێم بكه‌ن".
به‌رهه‌م ساڵح پێیوایه ئه‌و سیاسه‌ته‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌یوت داعش كێشه‌ی ئێمه نیه هه‌ڵه‌بوو.
ده‌ڵێت پێشبینی ده‌كرا زوو یان دره‌نگ داعش بێته كوردستان.
له‌باره‌ی بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، كه پێشتر بڵاوكرایه‌وه له‌سه‌ر پێشنیاری دوو به‌رپرسی یه‌كێتی بووه، به‌رهه‌م ساڵح ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ی پێشنیاری بڕینی موچه‌ی كردبێ خائینه، به‌ڵام یه‌كێتی شتی وا ناكات".
کەی ئێن ئێن
به‌رهه‌م ساڵح له‌باره‌ی ده‌وڵه‌تی كوردییه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرا هێزی پێشمه‌رگه ده‌كرێته نیشتمانی، كه‌چی ته‌نیا هێزی یه‌كێتی‌و پارتین‌و ده‌وڵه‌تی كوردی پێویستی به‌هێزی نیشتمانی هه‌یه‌و به‌و هێزه‌ی ئێستا هه‌یه ده‌وڵه‌تی كوردی دروست نابێت.
به‌روار: 29/09/2014
605 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|