ئاواره ئێزدییه‌كانی كه‌مپی نه‌ورۆز داوای هاوکاری ده‌كه‌ن
پێنج هه‌زار ئاواره‌ی ئێزدی، له كه‌مپی نه‌ورۆزی ناوچه‌ی دێركی سه‌ر به شاری حه‌سه‌كه‌ی خۆرئاوای كوردستان كه زۆربه‌یان ژن و منداڵن، جێگیر كراون و له دۆخێكی خراپ‌دا ژیان ده‌گوزه‌رێنن، داواش له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن، به‌هانایانه‌وه بچن و هاوكارییان بكه‌ن، به‌رپرسێكی كه‌مپه‌كه‌ش ئاشكرای ده‌كات، به‌شێك له ئاواره‌كان، تائێستا به‌دوای كه‌سوكاره‌كانیان ده‌گه‌ڕێن و ترس و دڵه‌ڕاوكێشیان هێشتا به‌رده‌وامه.
دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای مانگی ئابدا، چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر قه‌زای شه‌نگال و به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌وه، نزیكه‌ی 100 هه‌زار ئێزدی ئاواره بوون و بۆ ڕزگاربوونیان له ده‌ستی تیرۆرستان له شه‌نگاله‌وه ڕوویان له سوریا و هه‌رێمی كوردستان كرد..
به‌شێك له و ئێزدییانه، ڕوویان له پارێزگای دهۆك كرد و به‌شێكی دیكه‌شیان ڕوویان له توركیا كرد، به‌شێكی دیكه‌شیان نه له عێراق مانه‌وه نه ڕوویان له توركیا كرد، ئه‌و به‌شه‌ی ئێزدییه‌كان خۆیان گه‌یانده ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی یه‌كێتی دیموكرات له خۆرئاوا‌و له كه‌مپێك به‌ناوی كه‌مپی نه‌ورۆز به دووریی سێ كیلۆمه‌تر له شارۆچكه‌ی دێره‌كی سه‌ربه حه‌سه‌كه جێگیركران.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی كه‌مپی نه‌ورۆزه‌وه بڵاو كراونه‌ته‌وه، پێنج هه‌زار ئێزدی كه زۆربه‌یان ژن و منداڵن، له‌و كه‌مپه‌دا ده‌مێننه‌وه.
كاوه قاسم به‌رپرسی كه‌مپی نه‌ورۆز، به ئه‌نادۆڵی ڕاگه‌یاندوه: له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كاندا، نزیكه‌ی 11هه‌زار ئاواره‌ی ئێزیدی ڕوویان له ناوچه‌كه كردوه، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه ئه‌و ژماره‌یه دابه‌زیوه و له ئێستادا پێنج هه‌زار ئاواره له كه‌مپه‌كه‌دان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: ئه‌وانه‌ی له‌و كه‌مپه‌دا ده‌مێننه‌وه زۆربه‌یان ژن و منداڵن، چه‌ند داموده‌زگایه‌ك هاوكارییان پێشكه‌شی ئه‌و ئاوارانه كردوه، به‌ڵام هاوكارییه‌كان زۆر كه‌من، ئاشكراشی ده‌كات، به‌شێك له ئاواره‌كان تائێستا به‌دوای كه‌سوكاره‌كانیان ده‌گه‌ڕێن و ترس و دڵه‌ڕاوكێشیان هێشتا به‌رده‌وامه.
لای خۆیه‌وه، عه‌بدولحه‌لیم ئه‌حمه‌د به‌رپرسێكی دیكه ئه‌و كه‌مپه ده‌ڵێت: هاوكارییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، زۆركه‌من له سوریا شه‌ڕ هه‌یه و جگه له ئاواره ئێزدییه‌كان، ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی سوریاش كه به‌هۆی شه‌ڕه‌وه ئاواره‌بوون ڕوویان له ناوچه‌كه كردوه.
به‌شێك له ئاواره‌كانی كه‌مپه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نن: له بارودۆخێكی خراپ‌دا ژیان ده‌گوزه‌رێنن و به‌ره‌و وه‌رزی زستانیش ده‌ڕۆن‌و چادره‌كانیان به‌رگه‌ی سه‌رما‌و باوبۆرانی زستان ناگرن.
داواش له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن، به‌هانایانه‌وه بچن و هاوكارییان بكه‌ن، داواش ده‌كه‌ن، قه‌زای شه‌نگال له‌ده‌ستی تیرۆرستانی داعش رزگار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.
کەی ئێن ئێن
به‌روار: 27/09/2014
586 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|