هەشتا هەزار كەس بە نایاسایی خانەنشینكراون و لێكۆلینەوەش بەردەوامە
سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێم ئاشكرای دەكات، دۆسیەی ئەو كەسانەی بە نایاسایی خانە نشین كراون،  رادەستی دیوانی چاودێری دارایی هەرێم كراوە و دەستیان بە لێكۆڵینەوە لەو دۆسیەیە كردووە. 

لەو بارەیەوە ، حاكم ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێم بە (تۆڕی میدیایی خەڵك) ی راگەیاند: پێشنیارمان بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە كە دۆسیەی ئەو كەسانەی كە بە نایاسایی خانە نشین كراون بسپێردرێت بە دیوانی چاودێری دارایی هەرێم، لەبەر ئەوەی ئەوان هەم كادری باشیان هەیە،  هەم شارەزایی تەواویان لەو بوارەدا هەیە و ماوەی دوو هەفتە زیاتریشە دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە بۆ ئەوەی ئەو كەسانە ئاشكرا بكرێت كە بەشێوەی نایاسایی خانە نشین كراون.  

وتیشی : لە دوای تەواو كردنی لێكۆلینەوە لەو دۆسیەیە دیوانی چاودێری دارایی بە راپۆرتێك سەرۆكایەتی پەرلەمانی لێ ئاگادار دەكاتەوە. 

بە پێی زانیاریەكانی (تۆری میدیای خەڵك) زیاتر لە هەشتا هەزار كەس بە شێوەی نایاسایی خانەنشینكراون و لێكۆلینەوەش لەو دۆسێیە زیاتر لە دوو مانگی دەوێت.  
خەلک
به‌روار:  26/09/2014
988   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   498
کۆی سه‌ردان:   29233596