یه‌كه‌مجارە، فڕۆكه‌وانێكی كورد ده‌بێته یه‌كه‌می كۆلێژی شاهانه‌ی به‌ریتانیا
دڵشاد ستار، وه‌ك ئه‌فه‌سه‌رێكی هێزی ئاسمانی عێراق، پاش ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 2012 له سه‌ر ئاستی عێراق پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا، بۆ به‌رده‌وامیدان به خوێندنه‌كه‌ی، له‌لایه‌ن هێزی ئاسمانی عێراقه‌وه نێردرایه ده‌ره‌وه بۆ به‌ریتانیا، پاش خوێندن له كۆلێژی شاهانه‌ی هێزی ئاسمانی (Royal Air Force college) له به‌ریتانیا و له‌وێش له‌سه‌ر ئاستی كۆلێژه‌كه‌ی كه خوێندكاری 25 وڵاتی تێدایه، پله‌ی یه‌كه‌م وه‌ك یه‌كه‌مین كورد له‌مێژووی كوردستاندا و یه‌كه‌م ئه‌فسه‌ری عێراقی به‌ده‌ست ده‌هێنێت، به‌ڵام دڵشاد ستار پاش به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ئه‌نجامه به‌رزه نیگه‌رانه له‌وه‌ی كه له‌ئێستادا حكومه‌تی عێراقی كۆرسی فڕۆكه‌وانیه‌كه‌ی ڕه‌تكردووه‌ته‌وه به‌بیانوی نه‌بوونی پاره.
كه‌سێكی نزیك له‌و ئه‌فسه‌ره كورده، به خه‌ندانی راگه‌یاند :" پێویسته دڵشاد كۆرسێكی تر ته‌واو بكات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراقی ده‌بوو پاره‌ی ئه‌و كۆرسه‌شی خه‌رج بكردایه، به‌ڵام له‌و بڕیاره په‌شیمان بووه‌ته‌وه‌و به نووسراوی فه‌رمی هه‌ڵیانوه‌شاندووه‌ته‌وه".
كه‌سه نزیكه‌كه‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌ره، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه له‌ئێستادا (دڵشاد) داواكاره له‌حكومه‌تی عێراقی كه پاره‌ی ئه‌و كۆره‌سه‌ی بۆ خه‌رج بكات، وتیشی :" ئه‌فسه‌ره كورده‌كه، پێیوایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورده، بۆیه حكومه‌تی عیراق پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه له بڕیاره‌كه‌ی".
خولی 76 مینی ئه‌فسه‌رانی هێزی ئاسمانی عێراق كه ساڵی 2012 كۆتایی هات، له‌و خوله‌دا 24 خویندكاری كورد تیدا به‌شداربوون و دواتر بوون به‌ئه‌فسه‌ری هێزی ئاسمانی عێراق، دلشاد ستار، وه‌ك كوردێك توانی له‌و خوله‌دا وله‌سه‌ر ئاستی كۆلێژه‌كه‌ی و له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت.
هه‌ر ئه‌وكات، له دیمانه‌یه‌كی خه‌نداندا ئه‌فسه‌ره كورده‌كه، وتی :" بڕیارمداوه یه‌كه‌م جار كه وه‌كو ئه‌فسه‌رێكی كورد فڕۆكه به‌ده‌سته‌وه بگرم، به‌سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا تێبپه‌ڕم و پێنج هه‌زارگۆڵ هه‌ڵبده‌مه سه‌ر شاره‌كه، وه‌ك ره‌مزێك بۆ قوربانیدانی هه‌ڵه‌بجه و هه‌ڵفڕینی روحی پێنج هه‌زار مرۆڤی بێتاوانی ئه‌و شاره له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی به‌عس".
خەندان
به‌روار: 26/09/2014
616 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|