دژە تیرۆر بۆ چوونە کۆبانی چاوەڕوانی بارزانییە
لاهور شێخ جه‌نگی لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانین بۆ بردنی هێزه‌كانمان بۆ هاوكاریكردنی كوردانی كۆبانی، شه‌ڕكردنمان دژی تیرۆرستانی داعش له‌ رۆژئاوای كوردستان.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 25-9-2014 لاهور شێخ جه‌نگی لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری هه‌رێمی كوردستان بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن دواو رایگه‌یاند: داعش توانای سه‌ربازی نه‌ماوه‌و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام له‌ سه‌ركه‌وتن و پێشڕه‌ویدان له‌دژی چه‌كدارانی تیرۆرستانی داعش.

وتیشی: ئاسایشی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان سه‌قامگیر و ئارامه‌.

راشیگه‌یاند: بۆ جوڵه‌ پێكردنی هێزه‌كانمان گه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانبكات ئێمه‌ ئاماده‌ین به‌شداری شه‌ڕی كۆبانی بكه‌ین.
پوکمیدیا
به‌روار:  26/09/2014
4115   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   40
کۆی سه‌ردان:   29231275