هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌ی هاوکاری ڕۆژئاوای کوردستانن

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی‌ هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌ن بۆ هاوكاریكردنی كوردانی خۆرئاوا، داواش له‌ئه‌مه‌ریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌كات به‌ هانای خه‌ڵكی كۆبانێیه‌وه‌ بچن.

مسته‌فا سه‌ید قادر، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئه‌سۆشییه‌تد پرێس، رایگه‌یاند، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی‌ هه‌رێم ئاماده‌ن بۆ هاوكاریكردنی كوردانی خۆرئاوای‌ كوردستان، سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه‌ تا ئێستا بۆچی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ نه‌چوه‌ته‌ خۆرئاوا، ده‌ڵێت: چوونی پێشمه‌رگه‌ پێویستی به‌فه‌رمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌.

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌، هاوكاریكردنی كوردانی خۆرئاوا به‌ئه‌ركێكی نیشتمانی ده‌زانێت‌و ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ ئه‌ركێكی‌ نیشتمانییه‌ كه‌ به‌هانای كوردانی شاری‌ كۆبانییه‌وه‌ بچن، داواشی له‌ئه‌مه‌ریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی كردوه‌ به‌هانای خه‌ڵكی كۆبانییه‌وه‌ بچن. 

مسته‌فا سه‌ید قادر، پێشوازیش له‌ هێرشی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌كات بۆسه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له‌سوریاو ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر له‌عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان داعش تێكبشكێنرێ‌و له‌سوریاش هێرش بكرێته‌ سه‌ری، ئه‌وا تووشی شكستێكی گه‌وره‌و له‌ناوچوون ده‌بن.
کەی ئێن ئێن
به‌روار:  25/09/2014
668   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   178
کۆی سه‌ردان:   29231454