پشتیوانی كردن له كۆبانێ ئه‌ركێكی ئاینیه
بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی داوا له حكومه‌ت و لایه‌كه سیاسییه‌كانی باشووری كوردستان ده‌كات به‌هانای كوردانی رۆژئاواوه بچن و به‌رگری و پشتیوانی كردن له كوردانی كۆبانێ به ئه‌ركێكی ئاینی ناو ده‌بات.
له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، عبداڵا وه‌رتی وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر كۆبانێ رایده‌گه‌یه‌نێت: "كاتی ئه‌وه هاتوه سه‌رجه‌م لایه‌ن و پێكهاته‌و چین وتوێژه‌كانی كوردستانی ڕۆژئاوا ڕیزه‌كانیان یه‌كبخه‌ن و ناكۆكیه‌كانیان وه‌لابنێن له‌پێناو به‌رگریكردن له‌خاك و نیشتیمانی كوردستانی ڕۆژئاوا و پاراستنی شه‌ره‌ف و كه‌ڕامه‌تی كوردان له‌و به‌شه‌ی كوردستان".
وته‌بێژه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی به پێویستی زانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌زوترین كات ناوچه‌یه‌كی ئارام و تایبه‌ت به كوردانی خۆرئاوا ڕابگه‌یه‌نێت كه له‌ژێر چاودێری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی دابێت و كوردانی ڕۆژئاواش بتوانن به‌ئازادانه موماره‌سه‌ی ژیانی مه‌ده‌نی و سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی خۆیان بكه‌ن و چیتر ڕۆڵه‌كانی كورد به‌ده‌ستی ناحه‌زانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان نه‌بنه قوربانی.
عه‌بدوڵا وه‌رتێ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه له‌مڕۆژه‌دا به‌شێكی گرینگی كوردستان كه‌وتۆته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره و له‌ناوچونی به‌كۆمه‌ڵ بۆیه ئه‌ركێكی ئایینی و نیشتیمانی هه‌مولایه‌ن و دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه كه‌هاوكارو پشتیوان بن بۆیان و هه‌موجۆره هاوكاریه‌كی لۆجستی و سیاسی و مرۆییان بۆ مسۆگه‌ر بكرێت.
نەوا
به‌روار: 22/09/2014
782 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|