داعش (49) بارمته تورکه‌که‌یان ئازاد کرد
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند: ئه‌و 49 دپیلۆماته‌ی كه‌له‌لایه‌ن داعشه‌وه ده‌ستگیر كرابوون گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه توركیا.
ئه‌حمه داود ئۆغلۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ شه‌ممه ئه‌و 49 دیپلۆماته‌ی توركیا كه‌له‌لایه‌ن داعشه‌وه ده‌ستگیر كرابوون گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌ی.
لای خۆشیه‌وه ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆردو‌غان، سه‌رۆك كۆماری توركیا به كه‌نالی ئێن تی ڤی راگه‌یاندووه: ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا توانیویه‌تی ئه‌و 49 بارمته‌یه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ده‌ستی داعش رزگار بكات كه به‌ر له 3 مانگ پێش ئێستا له‌لایه‌ن داعشه‌وه له شاری موسڵی عێراق ده‌ستگیركرابوون.
پێویسته بوترێت، دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌مانگی حوزه‌یرانی ڕابردوودا ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر شاری موسڵدا، 49 كارمه‌ند و دیپلۆماتی كۆنسوڵخانه‌ی توركیای له‌و شاره ڕفاند، و ماوه‌ی زیاتر له‌سێ مانگ چاره‌نوسیان نادیار بوو.
جێی ئاماژه‌یه به‌شێك له میدیاكانی توركیا و ره‌خنه‌گرانی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته، ئه‌نقه‌ره به پاڵپشتی كردنی داعش تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و رفاندن و ئازاد كردنی ئه‌و دیپلۆماتانه‌ش به سیناریۆ و شانۆگه‌ری ناوده‌به‌ن.
نەوا
به‌روار: 20/09/2014
523 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|