3 کورد چوونە پەرلەمانی سویدەوە
کورد لە پەرلەمانی سوید
ئەمڕۆ دەزگای هەڵبژاردنی سوید بەفەرمی ناوی ئەو کاندیدانەی ئاشکرا کرد کە سەرکەوتنیان بەدەست ‌هێنا لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی سوید و بون بە ئەندامی پەرلەمان. لە نێو ئەوانەدا ٣ کەسی بەڕەگەز کورد هەیە کە ئەمەش ناوەکانیانە:
جەبار ئەمین، لە پارتی ژینگە
ئامینە کاکە باوە، لە پارتی چەپ
رۆزا کوچلو ‌هێدین، لە پارتی سوسیال دیموکرات
جگە لەوە ناوی ئەو کەسانەش ئەشکرا کرا کە بوون بە یەدەک، واتە ئەگەر پەرلەمنتارێک لە هەمان پارت و هەمان هەرێم وازی ‌هێنا ئەوا کەسی یەدەک جێگاکەی دەگرێتەوە و دەبێت بە ئەندامی پەرلەمان. ئەمەش ناوی ئەو کەسانەیە کە بەڕەگەز کوردن و وەکوو یەدەک هەڵبژێردران:
لاوێن ڕێدار، وەکوو یەدەکی یەکەم، لە پارتی سوسیال دیموکرات
اسماعیل کامیل، وەکوو یەدەکی یەکەم، لە پارتی گەل
شادیە حەیدەری، وەکوو یەدەکی یەکەم، لە پارتی سوسیال دیموکرات
ئازادە ڕۆژان گوستاڤسۆن، وەکوو یەدەکی یەکەم، لە پارتی سوسیال دیموکرات
جین ئاکگول حاجۆ، وەکوو یەدەکی دووەم، لە پارتی چەپ
سەرکان کوسێ، وەکوو یەدەکی دووەم، لە پارتی سوسیال دیموکرات
محمد حەمە عەلی، وەکوو یەدەکی دووەم، لە پارتی سوسیال دیموکرات
قادر حەمە کەریم، وەکوو یەدەکی سێهەم، لە پارتی ژینگە
پەییجی جەبار ئەمین
به‌روار:  20/09/2014
665   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   335
کۆی سه‌ردان:   29232481