بانگەواز بۆ هەموو ئازادیخوازانی سوید
بانگەواز بۆ هەموو ئازادیخوازان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا خەڵکی قارەمانی کۆبانی جارێکی تر بوونە قوربانی هێرشیکی هەمەلایەنەی چەتەکانی داعش. پاش چەند مانگ بەرەنگاری دلێرانە، سەرەنجام گروپی ئینسانکوژی داعش بە چەکی قورس لە چەندین لاوە پەلاماری هەمەلایانەیان بردۆتە سەر ئەو ناوچەیە و هەڕەشە لە ژیانی سەدان هەزار کەس دەکەن. داعش لەم پەلامارەدا ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لەلایەن هێزە کۆنەپەرستەکانەوە کۆمەک دەکرێت و دەوڵەتی تورکیا لە ڕیزی پێشەوەی هاوکارانی داعشدا وەستاوە.
ئێمە کۆمەڵێک لە ئازادیخوازان و کوردستانیانی ستۆکهۆڵم لەبەرانبەر ئەم دڕندەیی و کۆمەکی دەوڵەتی تورکیا بە چەتەکانی داعشدا ناڕەزایی دەردەبڕین و ڕۆژی یەکشەممە لەبەردەم سەفارەتی تورکیا خۆپیشاندان دەکەین.
بانگەوازی سەرجەم ئازادیخوازان و کوردزمانانی ستۆکهۆڵم دەکەین بەشداری ئەم ناڕەزاییە ببن. 
شوێن : سەفارەتی تورکیا لە
 Strandvägen 78
11523 Stockholm
کات: یەکشەممە سەعات 14.00
هەروا بانگەواز دەکەین لە هەر جێگایەکی ئەوروپا سەفارەت و کونسوڵگەری تورکیای لێیە ناڕەزایی هاوشێوە ئەنجام بدرێت.
با ڕۆژی یەک شممە، ڕۆژی تەقینەوەی سەرتاسەری ناڕەزاییەکان بە دژی دەوڵەتی کۆنەپەرستی تورکیا و ئیدانەکردنی  هاوکاری کردنی گروپی تیرۆریستی داعش بێت.

کۆمەڵێك لە ئازادیخوازانی کوردستانی دانیشتووی ستۆکهۆڵم
١٩/٩/٢٠١٤
بۆ پەیوەندی
قادر نادر 0046735366757
شەماڵ عەلی 0046737038612

به‌روار:  20/09/2014
919   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   682
کۆی سه‌ردان:   29259855