گۆڕان داوی هاوكاری كۆبانی و كوردی رۆژئاوا دەکات
فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ راگه‌یاندراوێكدا دژی هێرشه‌كانی رێكخراوی داعش بۆ سه‌ر خه‌ڵكی كۆبانی و كوردانی رۆژئاوا، داوا له‌ حكومه‌تی هه‌رێمیش ده‌كات "سه‌رباری‌ ئه‌و قه‌یرانه‌ دارایه‌ی‌ به‌رۆكی‌ گرتوه‌، چه‌ندی‌ بۆ ده‌كرێت، هاوكاری‌ رۆڵه‌كانی‌ گه‌لی‌ كورد له‌ كۆبانی‌ و رۆژئاوا بكات".

فراكسیۆنی گۆڕان داوا له‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی وڵاتانی‌ هاوپه‌یمان له‌ كۆنگره‌ی‌ پاریسی دژ به‌ داعش ده‌كات، "چۆن بڕیاری‌ دژایه‌تی‌ كردنی‌ داعشیان له‌ عێڕاق داوه‌ هه‌رواش به‌ده‌م كوبانی‌ و سه‌رجه‌م گه‌لی‌ كورد له‌ رۆژئاوای‌ كوردستان بچن".

ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه‌:

هێرش بۆ سه‌ر كوبانی‌

پاش ئه‌وه‌ی‌ هێرشی‌ گروپی‌ تیرۆرستانی‌ داعش به‌ هاوكاری‌ هێزه‌ شۆڤێنیسته‌كانی‌ ناوچه‌كه‌ و كۆنه‌به‌عسیه‌كان بۆ سه‌ر باشور، له‌سه‌ر ده‌ه‌ستی‌  هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ توشی‌ شكست هاتن و له‌ داگیركاری‌ و سته‌مدا له‌ باشور نا ئومێد بون، روی‌ هێرشه‌كانیان كرده‌ رۆژ ئاواو و به‌ تایبه‌ت كۆبانی‌، كه‌ ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ 150 رۆژه‌ له‌ به‌رگریه‌كی‌ بێوێنه‌دان.

تیرۆرستانی‌ داعش به‌ سود وه‌رگرتن له‌و هه‌موو چه‌ك و تفاقه‌ی‌، له‌ ئه‌نجامی‌ شكستی‌ سوپای‌ ئێراق له‌ ناوچه‌ سونیه‌كانی‌ موسڵ و تكریت و دیاله‌ و رومادی‌ ده‌ستیان كه‌وتبوو، ماوه‌ی‌ سێ  رۆژه‌ هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر كوبانی‌ توند كردوه‌ته‌وه‌ و زۆر بێ ویژدانانه‌ و وه‌حشیانه‌ به‌ چه‌كی‌ قورس قه‌تڵ و عامی‌ خه‌ڵكی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن، رۆڵه‌كانی‌ گه‌لی‌ كورد له‌ كوبانی به‌ توندی‌ به‌رپه‌رچیان ده‌ده‌نه‌وه‌، به‌ڵام لاسه‌نگی‌ چه‌ك و تفاقی‌ جه‌نگی‌ داعشه‌كان له‌چاو ئه‌و هێزانه‌ی‌، كه‌ كوبانی‌ ده‌پارێزن زۆره‌ و ئه‌گه‌ری‌ رودانی‌ كۆمه‌ڵكوژی‌ و جینۆساید و تاوانی‌ دژ به‌ مرۆڤایه‌تی‌ لێده‌كرێت.

 ئێمه‌، وه‌ك فركسیۆنی‌ گۆڕان له‌ پارله‌مانی‌ كوردستان داوا له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كه‌ین، سه‌رباری‌ ئه‌و قه‌یرانه‌ دارایه‌ی‌ به‌رۆكی‌ گرتوه‌، چه‌ندی‌ بۆ ده‌كرێت، هاوكاری‌ رۆڵه‌كانی‌ گه‌لی‌ كورد له‌ كۆبانی‌ و رۆژئاوا بكات، داواش له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ و وڵاتانی‌ هاوپه‌یمان له‌ كۆنگره‌ی‌ پاریسی دژ به‌ داعش ده‌كه‌ین، چۆن بڕیاری‌ دژایه‌تی‌ كردنی‌ داعشیان له‌ عێڕاق داوه‌ هه‌رواش به‌ده‌م كوبانی‌ و سه‌رجه‌م گه‌لی‌ كورد له‌ رۆژئاوای‌ كوردستان بچن. پشتبه‌ستن به‌و راستیه‌ی‌، له‌ ده‌ستدانی‌ ئیداره‌ی‌ كوردی‌ له‌ كوبانی‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی‌ جدیی ده‌بێت بۆ ئه‌زمونی‌ حوكمڕانی‌ كورد له‌ رۆژئاوا و باشور به‌ تایبه‌تی‌ و كوردستان به‌ گشتی‌، بۆیه‌ داوا له‌ سه‌رمایه‌دارانی‌ كوردستان و رۆڵه‌ ئازادی‌ خوازه‌كانی‌ باشور ده‌كه‌ین، هاوكاری‌ گه‌لی‌ كورد له‌ رۆژئاوا بكه‌ن. 

فڕكسیۆنی‌ گۆڕان
له‌ پارله‌مانی‌ كوردستان
19-ئه‌یلولی‌-2014
کەی ئێن ئێن
به‌روار:  20/09/2014
419   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   529
کۆی سه‌ردان:   29250738