ڕاگەیەندراوی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی كۆبانییەوە
چه‌ند رۆژێكه رێكخراوه تیرۆرسته‌كان، په‌لامارێكی دڕندانهیانهیان به‌چه‌كی قورس بۆ سه‌ر شاری كۆبانی رۆژئاوای كوردستان ده‌ستپێكردوه، به‌و هۆیه‌شه‌وه سه‌دان منداڵ و ژن و خه‌ڵكانی سڤیل بوونه‌ته قوربانی و دانیشتوانه‌كه‌شی ڕووبه‌ڕووی كاره‌ساتێكی مرۆیی بوونه‌ته‌وه.
له ئێستادا كوردانی ڕۆژئاوا، له‌به‌رده‌م هێرشی دڕندانه‌ی داعشدان و له ڕابردووش‌دا ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌عسی سوریا ئینكارییان له بوون و ناسنامه‌ی كورد ده‌كرد و به هاووڵاتی پله دووی ئه‌ژمار ده‌كردن.
په‌رله‌مانی كوردستان روو له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، به تایبه‌تی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌كات، به پێی بڕیاره‌كانی كۆبونه‌وه‌ی جه‌ده و كۆنگره‌ی پاریس به ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانیان هه‌ستن و به زووترین كات به هانای خه‌ڵكی كۆبانییه‌وه بچن و رێگریی بكه‌ن له دووباره بونه‌وه‌ی تاوانێكی دیكه‌ی كۆمه‌ڵكوژی كوردانی ڕۆژئاوا.
له‌هه‌مانكاتیشدا داوا له‌رێكخراوه مرۆییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌ین به‌هانای خه‌ڵكی سڤیل و لێقه‌وماوانی ڕۆژئاوای كوردستانه‌وه بچن، له‌و نه‌هامه‌تییه رزگارییان بكه‌ن كه رووبه‌ڕوویان بووه‌ته‌وه.
له‌ئاستی ناوخۆیشدا په‌رله‌مانی كوردستان، به پێویستی ده‌زانێت هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان و هێز و لایه‌نه سیاسی و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، سه‌ره‌ڕای جیاوازی و هه‌بوونی كیشه‌ی دارایی كه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه، هاوكاری كوردانی خۆرئاوا بكه‌ن و به گیانی نه‌ته‌وه‌یی و مرۆییه‌وه ده‌ستی هاوكارییان بۆ درێژ بكه‌ن.
په‌رله‌مانی كوردستان
19-9-2014
بهروار: 19/09/2014
569 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|