كۆمه‌ڵه داوای به هاناوه‌چوونی كوبانێ ده‌كات
كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان هۆشداری ده‌دات له روودانی كاره‌ساتێكی مرۆیی له شاری كوبانێی رۆژئاوای كوردستان و داوا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و وڵاتانی رۆژئاوایی و حزبه‌كانی هه‌ر چوار به‌شی كوردستان ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی داعش و بۆ رێگری كردن له كۆمه‌ڵكوژی، به‌رگری له خه‌ڵكی ئه‌و شاره بكه‌ن.
كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه: " ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه گروپی تیرۆریستی داعش دوای شكسته‌كانی له عێراق، هێرشێكی قورسی كردۆته سه‌ر كوبانی و ده‌وروبه‌ری.
خه‌ڵكی شار به هه‌موو جۆره چه‌كێكی قورس دراونه‌ته به‌ر په‌لامارێكی دڕندانه و به هه‌زاران كه‌س ئاواره بوون و هه‌زاران ژن و منداڵ گیانیان له مه‌ترسی دایه. كاره‌ساتێكی مرۆڤی گه‌وره به‌ڕێوه‌یه".
كۆمه‌ڵه ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، "كه هیچ گومانێك نیه له‌وه‌ی ئه‌م گروپه دژه ئینسانیه بۆ تۆڵه‌ستاندنه‌وه له مرۆڤایه‌تی خۆی ساز داوه و به ته‌مای كۆمه‌ڵكوژیه‌كی گه‌وره‌یه، بۆیه هاوده‌نگی و هه‌ره‌وه‌زێكی هه‌مه‌لایه‌نه پێویسته تا گیان و ماڵی ده‌یان هه‌زار ئینسان بپارێزرێ".
ئه‌و حزبه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، وڵاتانی رۆژئاوایی، وڵاتانی ناوچه و رێكخراوه مرۆڤدۆسته‌كان كردووه به هانای خه‌ڵكی كوبانێوه بچن و به‌ر به كۆمه‌ڵكوژیه‌كی سامناك بگرن.
كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان داواكاریشه سه‌رجه‌م حزبه‌كانی رۆژئاوای كوردستان به یه‌كگرتوویی به‌ره‌نگاری ئه‌و هێرشه ببنه‌وه و سه‌رجه‌م حزبه‌كانی پارچه‌كانی تری كوردستانیش زۆرترین پشتیوانی بۆ رزگاركردنی خه‌ڵكی كوبانێ به‌ده‌ستبهێنن.
نەوا
به‌روار: 19/09/2014
459 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|