پڕۆژه‌ی به ئه‌رشیفکردنی مێژووی ژیانی په‌ناهه‌نده له ئه‌مستردام
مالمۆکورد
پڕۆژه‌ی به ئه‌رشیفکردنی
مێژووی ژیانی په‌ناهه‌نده له ئه‌مستردام
یانەی کوردی "میدیــــــا" لە ئه‌مستردام، داواتان لێ ده‌کات، هاوکاری ده‌زگای BMP له هۆڵه‌ندا بکه‌ن، که ماوه‌یه‌که سه‌رقاڵی پڕۆژه‌یه‌که، ده‌رباره‌ی نوسینه‌وه و به ئه‌رشیفکردنی ژیاننامه‌ی په‌ناهه‌نده‌کانی ئه‌مستردام، که له ناو کۆمه‌ڵگه جیاوازه‌کانه‌وه هاتوون، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌ڕێز (بابان که‌رکوکی) که شاعیر و نوسه‌رێکی کورده، به‌شداری ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی کردووه و به نیازه، چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ 12 په‌ناهه‌نده‌ی کوردی نیشته‌جێی شاری ئه‌مستردام بکات، گفتوگۆی چاوپێکه‌وتنه‌که ماوه‌ی 2 کاتژمێر ده‌خایه‌نێت و له ناو ماڵی که‌سه‌که، ده‌بێت به ڤیدیۆ تۆمار بکرێت.
به ناوی یانەی کوردی "میدیــــــا"ه‌وه، داوا له هه‌موو کوردانی نیشته‌جێی ئه‌مستردام ده‌که‌ین، هه‌ر‌که‌سێک له خۆی ڕاده‌بینێ، که ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وا ده‌توانێت به هۆی ئه‌م ئیمه‌یڵ و ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز کاک (بابان که‌رکوکی) ، بکات بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له ناوه‌ڕۆکی پڕۆژه‌که ئاشنا بێت.
0641996532
[email protected]
سه‌رنج:
دڵنیا بن ئێمه وه‌ک یانەی کوردی "میدیــــــا" لە ئه‌مستردام ئه‌م پڕۆژه‌یه زۆر به گرنگ سوود به‌خش ده‌زانین بۆ نوسینه‌وه‌ی مێژووی په‌ناهه‌نده‌ی کورد له ئه‌مستردام و له دوا ڕۆژێکی نزیکدا ده‌بێت به کتێب، هیوادارین به ده‌نگ به‌ڕێز کاک (بابان که‌رکوکی)ه‌ه‌وه بچن، نۆ سه‌رکه‌وتنی پڕۆژه‌که‌ی.
بۆ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی کوردی "میدیـــا"ه‌وه ژماره ته‌له‌فۆنی 0652521463، 0647988634 یان به‌هۆی ئه‌م ئیمه‌یڵه‌وه، زانیاری زیاتر وه‌رده‌گرن
[email protected]
ڕێز‌و خۆشه‌ویستیمان قبوڵ بفه‌رموون..
لیژنەی سەرپەرشتی یانەی کوردی "میدیـــا"
لە هۆڵەندا
به‌روار: 18/09/2014
1158 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|