هاوكاری ئه‌ڵمانیا بۆ كوردستان و هه‌ڵوێستی پارتی سه‌وزی ئه‌ڵمانی
(هاوكارییه‌كانی ئه‌ڵمانیا بۆ هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵوێستی پارتی سه‌وزی ئه‌ڵمانی) ناونیشانی سیمینارێك بوو كه سه‌نته‌ری كلتووری كوردی كییل له رۆژی 16-9-2014 دا بۆ ره‌وه‌ندی كوردی شاره‌كه‌و ده‌وروبه‌ری سازیكردبوو.
له‌و سیمیناره‌دا كه ژماره‌یه‌كی دیار له نوێنه‌رانی لایه‌نه‌كان و چالاكوانانی بواری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و رۆشنبیرانی هه‌رێمه‌كه‌و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی پارتی سه‌وزی ئه‌ڵمانی ئاماده‌بوون، خاتوو Luise Amtsberg ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیای فیدراڵ له‌سه‌ر لیستی پارتی سه‌وز باسێكی پێشكه‌شكرد له‌سه‌ر چۆنییه‌تی گه‌ڵاڵه‌بوونی بیرۆكه‌ی هاوكاری حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا بۆ هه‌رێمی كوردستان له روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی چه‌كداره‌كانی داعش و هه‌ڵویستی پارتی سه‌وزی ئه‌ڵمانی له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه.
له‌دوای پێشكه‌شكردنی باسه‌كه، ئاماده‌بووان له گفتوگۆیه‌كی هێمن و دیموكراسیانه‌دا به‌توندی ره‌خنه‌یان له پارتی سه‌وزو چه‌په‌كانی ئه‌ڵمانیا گرت سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی نه‌رێنیان له‌سه‌ر ناردنی چه‌ك بۆ شه‌ڕی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش و هه‌ڵویستی ئه‌وپارته‌یان له به‌رامبه‌ر دۆستایه‌تی كورد، هه‌روه‌ها شه‌ڕی تیرۆری جیهانیان به‌وه وه‌سفكرد كه دژی به‌رنامه‌و خه‌باتی سیاسی درێژخایه‌ن و بیری دیموكراسی و پێشكه‌وتنخوازی خۆیانن و ناكۆكن له ئه‌ركه‌كانیان به‌رامبه‌ر مرۆڤایه‌تی و كاری سیاسی‌یان له كێشه‌كانی جیهان و مه‌سه‌له‌ی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی.
له چه‌ند بڕگه‌و ته‌وه‌رێكی ره‌خنه‌و تێبینییه‌كانی ئاماده‌بوواندا هاتبوو، كه كورد میللـه‌تێكی ئاشتیخواز‌و دیموكراسیخوازه‌و هه‌میشه هه‌موو جۆره چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ نه‌یارانی به چه‌ك و زه‌بروزه‌نگ ره‌تكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام كاتێك تیرۆر‌و ئیباده‌كردنی هاووڵاتیانی به‌ده‌ستی تیرۆرستانه‌وه هه‌ڕه‌شه له بوون و ژیانی هه‌رێم و نه‌ته‌وه‌كانی بكات، ناچار ده‌بێت په‌نا بباته‌به‌ر چه‌ك و له جیانی هه‌موو جیهان روبه‌ڕووی ئه‌و چه‌كدارو تیرۆرستانه بێته‌وه‌و داوای هاوكاریش له وڵات و رێكخراو و پارت و لایه‌نه دۆسته‌كانی ده‌كات، كه هاوكاری بكه‌ن، به سوپاسیشه‌وه ژماره‌یه‌ك وڵاتی جیهانی له نێوانیاندا ئه‌ڵمانیا هه‌نگاوی باشی ناوه بۆ هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كوردی تووشی شۆك كردووه هه‌ڵویستی پارتی سه‌وزو چه‌په‌كان بوو له‌ناو گفتوگۆكانی دانیشتنی تایبه‌تی په‌رله‌مان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ناردنی چه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستان، چونكه كورد ئه‌و پارتانه‌ی له ریزی پێشه‌وه‌ی لیستی پارته دۆسته‌كانی داناوه‌و له مه‌سه‌له‌ی دیپلۆماسیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یدا پشتی پێبه‌ستوون.
ئه‌وه‌ش دووپاتكرایه‌وه كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی شار‌و هه‌رێمه‌كان و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیادا، هه‌میشه كورد پشتوپه‌نای كاندیدی لیستی چه‌پ و سه‌وزه‌كان بووه، به‌ڵام به‌م هه‌ڵوێسته‌یان كوردیان تووشی شۆك كرد، بۆیه چیتر كوردانی دانیشتووی ئه‌ڵمانیاش به هه‌ڵوێستی خۆیاندا ده‌چنه‌وه.
له به‌رامبه‌ردا خاتوو لویزا ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه كه پارتی سه‌وز له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان چه‌ك بنێرێته شوێنه ناكۆكه‌كان و پێیباشه له‌ڕێگه‌ی تیمێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه چاودێری باردودۆخه‌كه بكرێت و گیان و سه‌لامه‌تی خه‌ڵكه‌كه بپارێزرێت.
شه‌مال زه‌نگه‌نه به‌رپرسی سه‌نته‌ری كلتووری كییل و ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی سه‌وز له شاره‌كه، سوپاسی خاتوو لویزاو ئاماده‌بووانی كرد كه توانیان بیڕورای زۆرینه‌ی ره‌وه‌ندی كوردی بگه‌یه‌ننه پارتی سه‌وزو هیوای خواست كه ئه‌م دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌و سیمینارانه درێژه‌یان هه‌بێت له پێناو تێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نێوه‌نده سیاسییه‌كان له كێشه‌ی كورد‌و مه‌سه‌له‌ی ئه‌و تیرۆره‌ی كه به‌رۆكی میللـه‌تی كوردی گرتووه، ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه كه پارتی سه‌وز سه‌رنج و پێشنیاری ره‌وه‌ندی كوردی به‌هه‌ند وه‌رده‌گرێت و ده‌یخاته ئه‌جێندای كاری داهاتووی پارته‌كه‌یان.
له كۆتاییدا ئاسۆ مه‌مه‌ند به‌رپرسی به‌شی باكووری پێشمه‌رگه دێرینه‌كان تیڕوانینی تێكۆشه‌ره دێرینه‌كانی كۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیای به پارتی سه‌وز راگه‌یاندو پێشنیاری كرد ئه‌م بیروبۆچوونانه‌ی ره‌وه‌ندی كوردی بكرێته پرۆتۆكۆلێك و له‌ناو فراكسیۆنی پارته‌كه‌یاندا هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن تا ببێته هۆكارێك بۆ به‌خۆداچوونه‌وه له هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد‌و چۆنیه‌تی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆرستان.
پوکمیدیا
به‌روار: 18/09/2014
1181 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|