کورد هاوپەیمانی ئەمریکایە نەک تورکیا
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره ره‌تیكرده‌وه ئیمزا له‌سه‌ر رێككه‌وتنی ئه‌و هاوپه‌یمانییه نێوده‌وڵه‌تییه بكات كه ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات بۆ له‌ناوبردنی (داعش)، رۆژنامه‌ی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ)ی ئه‌مریكا، ره‌خنه‌ی له سیاسه‌تی توركیا گرت به‌رانبه‌ر به‌و رێكخراوه توندڕه‌وه.
رۆژنامه‌كه له وتارێكیدا به ناونیشانی (توركیا هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا نه‌ما)، بڵاویكردووه‌ته‌وه: دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك ده‌وڵه‌ت پشتیوانی خۆیان بۆ ئه‌و هاوپه‌یمانییه ده‌ربڕی كه ئه‌مریكا دژ به داعش، رایگه‌یاند، توركیا هه‌نگاوی بۆ دواوه هه‌ڵناوه.
وۆڵ ستریت جۆرناڵ، رێگه‌نه‌دانی توركیای له به‌كارهێنانی بنكه‌ی ئه‌نجه‌رلیك، به ئاسته‌نگ وه‌سفكردووه بۆ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌ی كه ئه‌مریكا دژ به چه‌كداره تیرۆریستییه‌كان له ناوچه‌كه به‌رپای كردووه، و پێیوایه توركیا وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی (ناتۆ)یه، وه‌ك هاوپه‌یمانێك له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا مامه‌ڵه ناكات، و مامه‌وه‌یه‌كی زۆریشه خۆی له‌و هاوپیمانییه بێبه‌ری كردووه.
ئه‌و رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكا، كوردی به شیاوترین رێگه چاره له‌قه‌ڵه‌مداوه و ستایشی ئاماده‌یی هێزه كوردییه‌كانی كردووه له رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش، و به‌پێویستیشی زانی، له‌دوای شه‌ست ساڵه‌وه، ئه‌مریكا بنكه سه‌ربازییه‌كانی خۆی له توركیا بۆ هه‌رێمی كوردستان بگوازێته‌وه، چونكه به‌پێی رۆژنامه‌كه، توركیا وه‌ك جاران هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا نه‌ماوه، و ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانیش جگه له كورد، هیچ رێگه‌چاره‌یه‌كی تری له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه.
نەوا
به‌روار: 16/09/2014
1020 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|