خۆپێشاندانی کوردی بەریتانیا بۆ پشیوانی ‌هەرێمی کوردستان

مالمۆکورد

لە درێژەی کارو چالاکیەکانی هاوپەیمانی هەرێمەکانی کوردستان ئەمرۆ ١٣ی سپتامبری ٢٠١٤ خۆپێشاندانێکی بەئە نجام گەیاند .   
ڕەوەندی کوردی لە بەریتانیا هەروەها  سەرجەم دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکان خۆپیشاندانێك کرا بۆ پشتیوانی و پشتگیری لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان و پشتیوانی کردنی پرسی کورد دژی تیرۆر و تیرۆریستان 
خۆپیشاندانەکە لە لینکۆڵنس فێڵد پارک کات ژمێری دوو و نیو بەڕیی کەوت و دەستی پێکردلە نزیک وێستگەی شەمەنەفەری هۆڵبۆرن بە پیادە بەرەو نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی بەریتانیا لە ژمارە ١٠ داونین ستریت  لە درێژەی ئەو رێگایە دا بەدەیان شعارو و سروود دژی داعش ووترانەوەو و دوای ئەوە لەبەر دەرگای داونینگ ستریت نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی بریتانیا کۆبوینەوە و لەوێش بەدروشم وشعار خۆپێشاندەران پشیوانی خۆیان لە کوردستان و پێشمەرگەی کوردستان و ئاوارەکان کرا.
هەروەها دوای خۆپێشاندانەکە نوێنەری هەریەک لە حیزبەکان:

حیزبی دێموکراتی کوردستان
بزووتنەوەی گۆران 
پارتی دیموکراتی کوردستان  
یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان

  نامەیەکیان ئاراستەی نوسینگەی سەرۆك وەزیران کرد کە تێدا                  
 پڕچەک کردنی هێزی پێشمەرگە وڕاهێنانیان لەسەر چەکە پێشکەوتوەکان لە چۆنیەتی بەکار هێنانیان
 هاوکاری مرۆیی زیاتر بۆ ئاوارەکان کە نزیکەی ١،٤٠٠،٠٠٠ ملوێنێک و چوارسەد هه زار کەس دەبێت
 کارکردن بۆ بەجینۆساید ناساندنی قەتلوعامی کوردستانیانی شەنگال 
هەروەها دانی یارمەتیەکان بەشێوەی راستەوخۆ بەهەرێمی کوردستان
به‌روار:  14/09/2014
673   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   435
کۆی سه‌ردان:   29259580