دەیانەوێت شكستی كورد لە بەغدا بخەنە ئەستۆی گۆڕان
په‌رله‌مانتارێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، ره‌خنه له سه‌ركردایه‌تی كورد و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌گرێت، به‌وه‌ی جارێكی تر بڕیاره نیشتمانییه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌ده‌ن و ئه‌وه‌ش به "گورزێك له كه‌مه‌ری په‌رله‌مان" وه‌سف ده‌كات.
بێستوون فایه‌ق، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌نووسێت :" چوار ساڵە هاوار ئەكەین، بەڵین ئەدەین، ئومێد ئەبەخشین، پارلەمان ئەکەینە مەرجەع بۆ یەکلایکردنەوەی پرسە نیشتیمانیەکان ، سیستەمی وڵات ئەكەین بە پەرلەمانی، كه چی بەدەستی خۆمان گورزێكی ترمان لە كەمەری پەرلەمان وەشاند."
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان له په‌یجی خۆی له فه‌یسبوك، ده‌نووسێت : "كۆبونەوەی سەركردە سیاسییەكانی هەرێم لە دەرەوەی بینای پەرلەمان بۆ بڕیاردان لە بەشداربوون یان نەبوون لە حكومەتی عیراق چ مانایەكی هەیە؟ ئێمە هەر لە بنەڕەتەوە لەوانی تر ئەچین، یان ئەوان ناچارمان ئەكەن وەك خۆیان بین".
پێیشیوایه، ئەو كارە دیسان بچوككردنەوەی هەیبەتی پەرلەمانە، پێشیوایه، دۆستەكانیان دەیانەوێت ئەو شكستەی كورد لە بەغدا كە هەمووان چاوەڕێی دەكەین بخەنە ئەستۆی گۆڕان، ده‌شڵێت :" هه‌ر بۆیە كۆبونەوەكەیان خستە نێو ماڵی ئێمەوە."
خەندان
بهروار: 11/09/2014
909 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|