گۆڕان گومان له‌ڕێكه‌وتنی پارتی‌و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ عه‌بادی ده‌كات
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق گومان له رێكه‌وتنێكی پێشوه‌ختی یه‌كێتی و پارتی ده‌كات له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی و ده‌پرسێت ئایا عه‌بادی له‌خۆیه‌وه ناوی سێ كه‌سی ئه‌و دوو حزبه‌ی خوێندۆته‌وه له‌پۆسته وه‌زارییه‌كاندا .
له‌لێدوانێكیدا بۆ KNN هۆشیار عه‌بدوڵا سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، پرسی به‌شداریكردنی كورد له‌حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی و دانانی ناوی هۆشیار زێباری و رۆژ نوری شاوه‌یس و فریاد ره‌واندوزی له‌حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادیدا، پرسیاری زۆری له‌ناوه‌نده سیاسی و ئیعلامییه‌كاندا دروستكردوه، كه ئایا ئه‌و دوو حزبه پێشتر ناوی كاندیدی خۆیان داوه‌ته عه‌بادی به‌بێ ئاگاداری وه‌فدی دانوستانكار‌و عه‌بادی له‌خۆیه‌وه ئه‌و سێ ناوه‌ی خوێندۆته‌وه؟
ئایا ده‌ستنیشانكردنی وه‌زاره‌ت و ناوی كاندید پێش دوا بڕیاری كورد له‌سه‌ر به‌شداری، جۆرێك له‌دڵنیایی دان نییه به عه‌بادی كه یه‌كێتی و پارتی به هه‌رچۆن بێ به‌شدارن له حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی؟
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان به‌پێویستی ده‌زانێت، پارتی و یه‌كێتی رونكردنه‌وه بده‌ن كه ئایا رێكه‌وتنی پێشوه‌ختیان كردوه له‌گه‌ڵ عه‌بادی یان نا، چونكه هه‌نگاوه‌كه‌ی عه‌بادی و بێباكییه‌كانی، گومانه‌كانیان زیاتر كردوه.
کەی ئێن ئێن
به‌روار: 11/09/2014
893 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|