ئازادکردنی تاوانبارانی بکوژی بڕیار حه‌سه‌ن
دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابردودا، له‌لایه‌ن دادگاوه چوار كه‌س ده‌ستگیركران به‌تۆمه‌تی كوشتنی بڕیار حه‌سه‌ن ئه‌و گه‌نجه‌ی له‌خۆپیشاندانه‌كه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵی قه‌زای سه‌یدسادق بووه قوربانی،له‌ئێستادا ئه‌و تۆمه‌تبارانه مادده‌ی ده‌ستگیركردنه‌كه‌یان گۆڕدراو ئازاد كران.
له‌وباره‌یه‌وه "به‌رهه‌م حه‌سه‌ن" برای "بڕیار حه‌سه‌ن: به ی راگه‌یاند: ئێمه وه‌كو كه‌س و كاری شه‌هید بڕیار‌و پارێزه‌ره‌كانی دۆسیه‌ی شه‌هید بڕیار ناڕازین به‌و بڕیاره‌ی دادگا كه مادده‌ی 406 ی گۆڕیوه به 405 و ئه‌و چوار تۆمه‌تباره به كه‌فاله‌ت ئازادكراون.
به‌رهه‌م حه‌سه‌ن، وتیشی: له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانی دۆسیه‌كه‌دا بڕیارمانداوه به ته‌میزكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگا‌و چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی ته‌میزكردنه‌وه‌كه ده‌كه‌ین.
دوای ئه‌وه‌ی له‌خۆپیشاندانه‌كه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵی قه‌زای سه‌یدسادقدا گه‌نجێك به‌ناوی بڕیار حه‌سه‌ن كوژرا، رۆژی 19-5-2014 دادگا چواركه‌سی به‌تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌و هاووڵاتیه ده‌ستگیركرد و دوای نزیكه‌ی چوار مانگ ئه‌و مادده‌یه‌ی پێی ده‌ستگیركرابوون له 406 ه‌وه گۆڕدرا بۆ 405.
نەوا
به‌روار: 11/09/2014
804 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|