کاکەییەکان دەلێن ئێمەش موسڵمانین
ڕه‌حیم عه‌زیم، عالمی ڕووحی كاكه‌یه‌كان له شاری كه‌ركووك له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كه له باره‌گای یه‌كێتی زانایانی ئاینی له شاری كه‌ركووك ساز كرا ڕایگه‌یاند" ئێمه وه‌كو هه‌ڵبژارده‌یه‌كی كاكه‌یی موسوڵمان، هاتووین جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه ئیسلامین و به‌درێژایی مێژوو له سه‌ر ڕێبازی ئاینی ئیسلام و ڕێبازی پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د (د.خ) كه خاتمی پێغه‌مبه‌رانه و له قۆرئانی پیرۆزدا هاتووه، ده‌ژین و ده‌مرین.
ره‌حیم عه‌زیم ووتیشی " له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌ندێك ده‌نگۆ هه‌یه كه گوایه كاكه‌یی ئیسلام نییه و ئایینی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه وله ڕێگه‌ی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنه‌وه ئه‌و جۆره قسانه ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌وانه هه‌مووی دوورن له ڕاستییه‌وه و ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌نگۆیانه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كۆمه‌ڵێكن له كه‌سانی بێ بنه‌ما كه له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات هانده‌ده‌رێن و هیچ بیروباوه‌ڕێكی ڕووحییان نییه، به‌ڵكو به‌دوای پله‌و و پایه‌دا ده‌گه‌ڕێن ".
جه‌ختی له‌وه‌شكرد: هه‌موو ده‌زانین ئێمه نه‌وه‌ی شیخ ئیسحاق كوڕی شێخ عیسای به‌رزنجین و موریدی ئه‌وین، ئه‌وه‌ش ڕه‌گ و ڕیشه‌ی بنه‌ماڵه پیرۆزه‌كه‌مانه كه به‌درێژایی مێژوو هاتووه كه له سه‌ید و شیخ و زاناكان پێكهاتووه و ڕه‌گ و ڕیشه‌ی كاكه‌ییه‌كان له‌لایه‌ن زاناكان و به‌هره‌مه‌ندی مه‌زهه‌به ئیسلامیه‌كانه‌وه نووسراوه‌ته‌وه و له په‌رتووكه مێژوویه‌كانی ئیسلامه‌وه په‌سه‌ند كراوه".
عالمی ڕووحی كاكه‌یی وتیشی: دابونه‌ریتمان وه‌كو سونه‌تكردن و شایی و بۆنه و جه‌ژنه‌كانمان و ته‌نانه‌ت ناوه‌كانیشمان له سه‌ر په‌یڕه‌وی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه و ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌ی ئیسلام بوونمانه ، بۆیه ئێمه به‌وانه ده‌ڵێن ئێوه لاڕێن، وه‌رنه هۆشی خۆتان و ڕێگه‌ی ڕاست بگرن كه ڕێگه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه و ئه‌و كارانه‌تان هیچ دادتان نادات .
ڕه‌حیم عه‌زیم داوا كاربوو له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ڕێگه به‌و كه‌سانه نه‌ده‌ن كه خۆیان كردووه‌ته نوێنه‌ری عه‌شیره‌تی كاكه‌یی و به‌ناوی ئه‌وانه‌وه لێدوان ده‌ده‌ن و داوای له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد سنورێك بۆ ئه‌و حاڵه‌ته دابنێن.
نەوا
به‌روار: 09/09/2014
983 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|