پیرۆزە دووی ڕێبەندان 🌹
ڕۆژی 2017.1.21
ساڵی 1978 یەکەم کتێب کە خوێندمانەوە " تاریک و ڕوون" ی هێمن مهابادی بوو.
زۆر لە هۆنراوەکانیمان لە بەر کردبوو، بە تایبەت ئەم هۆنراوەیەی:
له چوار چرای مهاباد
له كانگای بیری ئازاد
دهستی ڕهشی ئیستبداد
چهقاندی داری بێداد
له كاتی نیوه شهودا
له جهنگهی شیرین خهوا
كرا كاری ناڕهوا
لەداردرا پێشەوا.
وێنەکان ساڵیادی دووی ڕێبەندانی ساڵی 2017 یە لە کۆمەڵەی مالمۆکورد و ئێمە ووتەی ڕاگەیاندنمان خوێندەوە.
شێرزاد عەزیز
ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی مالمۆکورد
بهروار: 21/01/2024
225 جار خوێندراوهتهوه
|