4 زیندانی لە ئێران لە سێدارە دران
دوێنى دووشه‌ممه لانیکه‌م (4) گیراو له زیندانى قزل حیسارى شارى که‌ره‌ج له‌سێداره دران .
به پێى هه‌واڵى کۆمه‌ڵه‌ى چالاکانى مافى مرۆڤ له ئێران، رۆژى دووشه‌ممه 1 ى ئه‌یلول (4) گیراو له به‌نده‌کانى 1-2-3 ى زیندانى قزل حیسارى شارى که‌ره‌ج به کۆمه‌ڵ له‌سێداره دران.
ته‌مه‌نى ئه‌و زیندانیانى له‌سێداره‌دراون له نێوان (30-44) ساڵ دایه که هه‌ر یه‌کێکیان زیاتر له دوو ساڵ له‌و زیندانه‌دا راگیراون .
ناوى سێ له له‌سێداره‌دراوه‌کانى به‌م جۆره‌یه:
1- حسێن عاله‌میان ته‌مه‌ن (30) ساڵ و ماوه‌ى دوو ساڵ و نیو له زیندانى قزل حیسار دا راگیراوه .
2- عه‌لى شاهرودیلو (32) ساڵ و ماوه‌ى دوو ساڵ و چوار مانگ له هه‌مان زیندان دا راگیراوه .
3- عه‌لى حه‌میدى (44) ساڵ و ماوه‌ى دوو ساڵ و چوار مانگ له زیندان دا راگیراوه .
شایه‌نى باسه ، تا ئێستا ناوى زیندانى چواره‌م نه‌زانراوه.
فورات
به‌روار: 03/09/2014
518 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|