ئاگادارکردنەوەی ئەمریکا بۆ خەڵکی موسڵ
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارێزگای نه‌ینه‌واوه، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ بۆردوومانكردن، فڕۆكه ئه‌مریكییه‌كان چه‌ندین بڵاوكراوه‌یان بۆ دانیشتوانی شاره‌كه به‌رداوه‌ته‌وه و داوایان لێكردوون له باره‌گا و گردبوونه‌وه‌كانی داعش دووربكه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناو پارێزگای نه‌ینه‌واوه وتی: "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ فڕۆكه ئه‌مریكییه‌كان چه‌ندین بڵاوكراوه‌یان به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا به‌رداوه‌ته‌وه و تیایدا داوایان له دانیشتوانی شاره‌كه كردووه ماڵه‌كانیان له نزیك باره‌گاكانی داعش چۆڵ بكه‌ن و دووربكه‌ونه‌وه له گردبوونه‌وه‌ی چه‌كداره‌كانی ئه‌و رێكخراوه".
وتیشی: "بڵاوكراوه‌كان ئیمزای وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراقی له‌سه‌ره و ئاماده‌كارییه‌كه بۆ بۆردوومانكردنی باره‌گاكانی داعش و هۆشدارییه‌كی ئه‌مریكییه‌كانه بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان زیانیان به‌رنه‌كه‌وێت".
له 10ی حوزه‌یرانی رابردووه و دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگای نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌دین و دیاله‌دا گرت، بارودۆخی عیراق نائاساییه و له ئێستادا له چه‌ندین ناوچه‌دا پرۆسه‌ی سه‌ربازی دژی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه: سۆمه‌ریه‌نیوز
خەندان
به‌روار: 02/09/2014
552 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|