نێچیرڤان بارزانی هەزاران کەسی دامەزراندووە
په‌ر له‌مانتارێك ده‌ڵێت، نێچیرڤان بارزانی حه‌فته‌ی رابردوو كه‌سێكی به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دامه‌زراندووه، ساڵی رابردووش 1000 كه‌سی تری به گرێبه‌ست دامه‌رزارند جگه له دامه‌زراندنی 15228 كه‌س بێ راگه‌یاندن‌و ئاگاداری میلاكات.
هـــانا چۆمانی، ئاوێنه‌نیوز: سۆران عومه‌ر، سه‌رۆكی لێژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان، له سه‌ر په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، ڕایگه‌یاند كه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌سێكی به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دامه‌زراندووه، ساڵی رابردووش 1000 كه‌سی به گرێبه‌ست دامه‌رزارندووه جگه له دامه‌زراندنی 15228 كه‌س بێ راگه‌یاندن و ئاگاداری میلاكات.
سۆران نوسیه‌تی "ئه‌وان ئێستاش به‌ڵگه‌كه‌یان له‌ژێر ده‌سته‌و له لێكۆڵینه‌وه‌دان له چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی ئه‌و كه‌سه به‌و پله‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه "له‌كاتێكدا ده‌وترێت دامه‌زراندن ڕاگیراوه، سه‌رۆكی حكومه‌ت 24ی ئه‌م مانگه به‌نوسراوی ژماره (804) كه‌سێكی به‌پله‌ی ڕاوێژكار دامه‌راندووه‌و به‌ڵگه‌كه‌ی له‌به‌رده‌ستما نه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌و دامه‌زراندنه ده‌كه‌ین."
هه‌وه‌ها له نوسینێكیدا كه به به‌ڵه‌نامه‌یه‌ك پشتراستی كردۆته‌وه ده‌ڵێت، "له ساڵی 2013 سه‌رۆكی حكومه‌ت 1000 كه‌سی به گرێبه‌ست دامه‌زراندوه."
ئاوێنە
به‌روار: 01/09/2014
628 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|