کوژرانی والی داعش لە سلێمان بەگ
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، والی داعش له‌ناحیه‌ی سلێمان به‌گ كوژراوه.
سه‌رچاوه‌كه به (سۆمه‌رییه نیوز) ی راگه‌یاند هێزێكی هاوبه‌شی سوپا‌و پێشمه‌رگه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌پێكدادانێكدا له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش له ناحیه‌ی سلێمان به‌گ سه‌ر به قه‌زای دوزخورماتوو، توانیان والی داعش له ناحیه‌كه به‌ناوی (موسعه‌ب مه‌حمود) ناسراو به (ئه‌بو طیبه) له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌رێكی بكوژن.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، هێزه‌كه تائێستاش به‌رده‌وامه له پاككردنه‌وه‌ی ناحیه‌ی سلێمان به‌گ له‌چه‌كدارانی داعش و شه‌ڕو پێكدادانیش به‌رده‌وامه‌و داعش به‌ره‌و ناوچه‌كانی عوزێم و حه‌مرین ده‌ستی به كشانه‌وه كردووه.
نالیا
به‌روار: 01/09/2014
671 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|