سوپاسی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ موراد قەرەیلان
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رۆشنبیری و راگه‌یاندن و هۆشیاری نیشتیمانی لە وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی چەند پرسێکی تایبەت بە پێشمەرگە و چەند لێدوانێکی جیاواز لەبارەی پێشمەرگە روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە.
لە روونکردنەوەکەدا سوپاسی موراد قەرەیلان ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە دەکات، کە گوتبووی پێویستە جەمیل بایک داوای لێبووردن لە پێشمەرگە بکات.
پێشتر جەمیل بایک لەبارەی پێشمەرگەوە گوتبووی "لەبەر ڤێلا و ئۆتۆمبێل شەڕیان پێ ناکرێ" و رەخنەی لە پڕچەککردنی پێشمەرگە گرتبوو.
عه‌مید هه‌ڵگورد حیكمه‌ت مه‌لا عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و راگه‌یاندن و هۆشیاری نیشتیمانی دەڵێت "به‌ناوی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه سوپاسی زۆر بێ پایانمان بۆ هه‌ڵوێستی به‌ڕێز (موراد قه‌ره‌یلان) و هه‌موو ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی رێز له پێشمه‌رگه ده‌گرن و خۆشه‌ویستیان بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و بارودۆخی سیاسی ئێستای هه‌رێم پێش چاو ده‌گرن و ئه‌م هه‌ڵوێسته ده‌نرخێنین".
هەروەها لەبارەی لێدوانی جەمیل بایک، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و راگه‌یاندن و هۆشیاری نیشتمانی لە وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت:" لێدوانی (جەمیل بایك) سه‌ر له‌به‌ری سوكایه‌تییه به پێشمه‌رگه، له كاتێكدایه ئه‌ستێره‌ی به‌ختی پێشمه‌رگه له‌هه‌موو كات دره‌وشاوه‌تره له‌سه‌ر ئاسته نێوده‌وڵه‌تی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان و ناوخۆش، هیچ پێویستی به لێكدانه‌وه نییه (بایك)و هاوبیره‌كانی به ئاڕاسته‌یه‌كی جیاوازی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی و ناوخۆیی هه‌نگاو ده‌نێن".
دەقی روونکردنەوەکە:
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و راگه‌یاندن و هۆشیاری نیشتیمانی
یاسایی وه‌زاره‌ت ئێمه‌ی به‌رپرسیار كردووه كه ده‌نگ و ره‌نگی وه‌زاره‌تین بۆ ناو وه‌زاره‌ت و یه‌كه‌كانی و بۆ ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ت و میدیاكان له ئێستاشدا من وه‌كو وته‌بێژی وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ میدیایا ئه‌دوێم.
لێره‌دا به‌پێویستی ده‌زانم له‌چه‌ند خاڵێكدا روونكردنه‌وه‌یه‌ك بده‌مه رای گشتی
1- به‌ناوی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه سوپاسی زۆر بێ پایانمان بۆ هه‌ڵوێستی به‌ڕێز (مراد قه‌ره‌یلان) و هه‌موو ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی رێز له پێشمه‌رگه ده‌گرن و خۆشه‌ویستیان بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و بارودۆخی سیاسی ئێستای هه‌رێم پێش چاو ده‌گرن و ئه‌م هه‌ڵوێسته ده‌نرخێنین.
2- هه‌موو ده‌زانین ئه‌ركی په‌رله‌مان یاسا دانان و چاودێری كردنه، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی به‌ڕێز پێویسته له‌یادی نه‌چێت به‌ده‌نگی گه‌ل و له ناویشیاندا پێشمه‌رگه به‌دی هێنه‌ری ده‌سكه‌وته‌كان و پارێزه‌ری ده‌سكه‌وته‌كان و كه‌سوكاریان هه‌ڵبژێردراوه، بۆیه پێشمه‌رگه چاوه‌ڕوانه ئه‌گه‌ر ستایشی ناكه‌ن برینداری نه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانی به‌ڕێز تێبینییه‌كی هه‌یه رێكاری یاسایی و ئسوڵی هه‌یه نه‌ك له رێگای میدیاكانه‌وه پشتگیری له لێدوانێكی پر سوكایه‌تی به پێشمه‌رگه بكرێت.
3- لێدوانی (جمیل بایك) سه‌ر له‌به‌ری سوكایه‌تییه به پێشمه‌رگه، له كاتێكدایه ئه‌ستێره‌ی به‌ختی پێشمه‌رگه له‌هه‌موو كات دره‌وشاوه‌تره له‌سه‌ر ئاسته نێوده‌وڵه‌تی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان و ناوخۆش، هیچ پێویستی به لێكدانه‌وه نییه (بایك)و هاوبیره‌كانی به ئاڕاسته‌یه‌كی جیاوازی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی و ناوخۆیی هه‌نگاو ده‌نێن.
4- پێویسته جیاوازی بكرێت له‌نێوان ده‌یان هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی ماندو نه‌ناس و فه‌رمانده‌ی قاره‌مان، كه له‌ساته وه‌ختی هێرشی تیرۆریستان تا ئێستا ماڵ و منداڵی خۆیان نه‌بینیوه‌و سه‌نگه‌ر بوه‌ته هه‌موو شتێكیان پێویسته جودایی بكرێت له‌مابه‌ینی ئه‌و پێشمه‌رگه‌ی جگه له‌به‌خشینی خوێن و ئاره‌قه به شه‌ونخونی له‌سنگه‌ردا ساته‌كانی ژیانی ده‌به‌خشێت بۆ ئه‌وه‌ی ئارامی وڵات بپارێزیت له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یه‌كی نابه‌رپرس دا نابێت خوێندنه‌وه‌یه‌كی نێگه‌تیڤانه بگشتینرێت به‌سه‌ر ته‌واوی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا بۆ هیچ مه‌به‌ستێكی سیاسی.
5- پێویسته لێژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیدا بێت له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه تاوه‌ڵامی پرسیاره‌كانیان وه‌رگرنه‌وه، ده‌كرێت ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نی دیاری بكرێت بۆ كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تدا.
فورات
به‌روار: 01/09/2014
447 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|