کۆمیتەی ڕیفراندۆم لە مالمۆ هەڵوەشایەوە
ئێوارەی ئیمڕۆ یەکشەممە کۆمیتەی ڕیفراندۆمی باشووری سوید  کۆبوونەوەیەکی فراوانی سازکرد.
پاش خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدانی شنگاڵ و پێسمەرگە وگەریلا کۆبوونەوەکە دەستی پێکرد.
ئووللە شمید دۆستی گەلی کورد و پەرلەمانتاری کۆنی ئەوروپا لەسەر هاوکاری سوید بۆ گەلی کورد و دۆخی ئیمڕۆی باشووری کوردستان باسێکی پێشکەشکرد.
دواتر کارگێرانی کۆمیتەی باشووری سوید واز هێنانیانی خۆیان راگەیاند و کۆمیەتەکەیان هەڵوەشاندوە ، تا بوار بڕەخسێ بۆ هەڵبژاردنی کۆمیتەیەکی کوردی  نوێ لە مالمۆ .
بەهۆی کەمی کاتەوە  نەتوانرا هەڵبژاردن بکرێت یان هاوکاری بۆ شەنگال کۆبکرێتەوە.
بەزۆرینەی دەنگ بڕیار درا ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو
لە کۆمەڵەی کوردی مالمۆ هەڵبژرادن ساز بکرێت/
ناوی کارگێڕەکان کە کشانەوە.
حاجی دۆشکە
مامۆستا جەمیل
دکتۆر موئەیەد
شێرزاد عەزیز
کەناڵی سەتەلایتی کورد جەناڵ و  کوردستان تیڤی کۆڕەکەیان تۆمارکردووە بە ڤیدیۆ
دەتوانن وێنەکان  لە پەیجی مالمۆکورد لە فەیسبووک ببینن.
https://www.facebook.com/MalmoKurd

به‌روار:  01/09/2014
1081   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   480
کۆی سه‌ردان:   29233010