مەرگی ئەو مناڵەی داعش چاوەکانی کوێرکرد
دوای چه‌ندین رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، ئه‌و منداڵه‌ی له‌لایه‌ن یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌له‌وه به‌ته‌ندروستییه‌كی خراپه‌وه له چیای شنگال دۆزرایه‌وه، كۆچی دوایی كرد.
له 19ی ئه‌م مانگه‌دا له میدیا جیهانییه‌كان چیرۆكی منداڵێكی ئێزدی بڵاوكرایه‌وه كه كه له‌لایه‌ن یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌له‌وه به‌ته‌ندروستییه‌كی خراپه‌وه له چیای شنگال دۆزرابووه‌وه.
تۆڕی هه‌واڵی "BBC" له‌ژێر ناونیشانی "كه‌س نازانێت ناوی ئه‌م منداڵه چییه یان كه‌سوكاره‌كه‌ی له‌كوێن" راپۆرتێكی ڤیدیۆیی له‌باره‌ی ئه‌و منداڵه‌وه بڵاوكرده‌وه رایگه‌یاند كه پاش ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه له‌لایه‌ن كه‌سوكارییه‌وه له چیای شنگال به‌جێهێڵدرابوو، بۆ ماوه‌ی زیاتر له رۆژێك به‌ته‌نها و له‌ژێر تیشكی به‌تینی خۆردا ماوه‌ته‌وه، له ئاكامی ئه‌مه‌ش هه‌ردوو چاوی وشك بۆته‌وه، ناشزانرێت دایك و باوكی ئه‌م منداڵه كێن و هۆكاری به‌جێهێشتنی چی بووه، به‌ڵام پێده‌چێت به‌هۆی بارودۆخی ناهه‌مواری ئاواره‌بوونه‌وه، كه‌سوكاره‌كه‌ی به‌جێیان هێشتبێت.
په‌یجه‌كانی نزیك له پارتی كرێكارانی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكیش رایانگه‌یاند كه منداڵه‌كه له ژێر گه‌رمای ٤٦ پله‌دا به ته‌نیا له ژێر به‌ردێكی چیای شه‌نگال له‌لایه‌ن یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" دۆزرایه‌وه و پاشان ره‌وانه‌ی شاری دێركی رۆژئاوای كوردستانیان كراوه.
به‌ر له‌وه‌ی باوكی بگاته لای و ناوی ئاشكرا بێت، ئه‌و منداڵه كه به هۆی دیارنه‌بوونی كه‌سوكارییه‌وه ناوی لێ‌نرا "رۆژئاڤا" له نه‌خۆشخانه‌ی دێرك له رۆژئاوای كوردستان گیانی له‌ده‌ست دا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئێن ئاڕ تی، به‌ر له 3 سه‌عات له گه‌یشتنی باوكی ئه‌و منداڵه بۆ نه‌خۆشخانه، "رۆژئاڤا" گیانی سپارد و له رۆژئاوا به مه‌راسیمێك ته‌رمه‌كه‌ی به‌خاك سپێردرا.
"جه‌لال به‌در پس" باوكی ئه‌و منداڵه و رایگه‌یاندووه كه كوڕه‌كه‌ی ناوی عه‌زیز بووه و له كاتی ئاواره‌بوونی ئێزدییه‌كانی شنگال له چیای شنگال ونبووه.
بهروار: 31/08/2014
465 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|