بۆ یه‌كێتی: چیتان لایه بڵاویبكه‌نه‌وه
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان داوا له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی ده‌كات هه‌ر شتێكیان لایه بڵاویبكه‌نه‌وه.
له‌راگه‌یه‌نراوێكدا فراكسیۆنی یه‌كێتی رایگه‌یاندوه كۆمه‌ڵێك "په‌رله‌مانتار و راگه‌یاندنی نا به‌رپرس كه د‌رك به هه‌ستیاری دۆخی كوردستان و یه‌كریزی نیشتیمانی ناكه‌ن، وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان كه‌وتونه‌ته وێزه‌ی یه‌كێتی، بۆیه ئێمه‌ش بۆ دواجار پێیان ده‌ڵێین ئه‌گه‌ر بێده‌نگ نه‌بن، ئێمه‌ش هه‌رچی به‌ڵگه‌نامه‌ی ره‌سمی هه‌یه كه‌لامان پارێزراوه ده‌یخه‌ینه به‌رده‌م رای گشتی".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له‌پۆستێكدا له‌په‌یجی خۆی له‌فه‌یسبوك ده‌ڵێت "هەڕەشەکەتان گەشت، چیتان لایە لەسەر گۆڕان نەک بڵاوی بکەنەوە پێکەوە دەیدەینە دادگا".
جه‌ختده‌كاته‌وه نەچاوپۆشی لە گەندەڵی پارتی و یەکێتی دەکات نەگۆڕان ئێوەش بەجورئەتەوە وەرنە پێش یەکەمجاریش لەگۆڕانەوە دەستپێکەن".
له‌چه‌ند رۆژی رابردودا لیستی ناوی به‌شێك له‌و كه‌سانه بڵاوكرایه‌وه كه له‌رێگه‌ی حزبه‌وه‌و به پله‌ی باڵا خانه‌نشین كراون‌و ئه‌وه‌ش ناره‌زایی له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌دوای خۆیدا هێنا.
کەی ئێن ئێن
به‌روار: 31/08/2014
335 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|