فراكسیۆنی یەكێتی هەڕەشە دەكات

فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی بەڵگەنامە لەسەر ئەو پەرلەمانتار و راگەیاندنانە دەكات كە بە وتەی خۆیان "كەوتونەتە وێزەی یەكێتی".

لەروونكردنەوەیەكدا فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاندووە : "كۆمەڵێك پەرلەمانتار و راگەیاندنی نابەرپرس كەدركی هەستیاری دۆخی كوردستان و یەكریزی نیشتیمانی ناكەن وەك پیشەی هەمیشەییان كەوتونەتە وێزەی یەكێتی و دوكەڵیكیان دروست كردوە كە بونی ئاگرێكی گەورەی لێدێت ئێمە لێرەوە ئاگاداریان دەكەینەوە ئەگەر لەم ساتەبەدواوە كوتایی بەوچەواشەكاریەكانتان دەهێنن باشە ئەگینا ئێمەش بێدەنگی دەشكێنین و هەرچی بەڵگەنامەی فەرمی كەلامان پاریزراوە دەیخەینەبەردەم رای گشتی ئەوسا دەردەكەویت كێ لەخەمی خەڵكە و كێش شەری خۆی دەكات.

لەبەشێكی تری راگەیەنراوەكەدا هاتووە :" ئەم راگەیەنراوە كوتای پشو درێژیمانە بەرامبەرتان جونكە خواستی ئێمە هەست كردنە بە بەرپرسیاریەتی دۆخەكە، وەخەڵكی كوردستانیش باش دەزانن بە چ مەرامێك تەنها دژایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەكەن ".

دەقی روونكردنەوەكە:

ڕوونكردنەوەیەك بۆ ڕای گشتی خەڵكی كوردستان 
جەماوەری تێكۆشەری كوردستان 
وەك هەمووان دەزانین دۆخی هەرێمی كوردستان بەچ قۆناغێكی دژواردا تێدەپەرێت هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بە درێژایی هەزار و پەنجا كیلۆمەتر لەسه نگەری بەرگری خاك و نەتەوەكەیاندان هەرێمی كوردستان و خەڵكەتێكۆشەرەكەی باوەشیان بۆ یەك ملێون و نیو ئاواره كردۆتەوه نەخوشخانەكانمان لە پێشوازی دەیان برینداری سەنگەرەكانی بەرگرین ئێمەی پەرلەمانتارانی فراكسیونی سەوز ڕۆژانە لە خزمە تی خانەوادەی شەهیدان و بریندارەكان و پرسی پێشمەرگە و ئاوارەكان و خەمی خەڵكین بەڵام بەداخەوه كۆمەڵێك پەرلەمانتار و راگەیاندنی نابەرپرس كەدركی هەستیاری دۆخی كوردستان و یەكریزی نیشتیمانی ناكەن وەك پیشەی هەمیشەییان كەوتونەتە وێزەی یەكێتی و دوكەڵیكیان دروست كردوه كه بونی ئاگرێكی گەورەی لێدێت ئێمه لێرەوه ئاگاداریان دەكەینەوه ئەگەر لەم ساتەبەدواوه كوتایی بەوچەواشەكاریەكانتان دەهێنن باشه ئەگینا ئێمەش بێدەنگی دەشكێنین و هەرچی بەڵگەنامەی فەرمی كەلامان پاریزراوه دەیخەینەبەردەم رای گشتی ئەوسا دەردەكەویت كێ لەخەمی خەڵكه و كێش شەری خۆی دەكات بۆیه ئەم راگەیەنراوه كوتای پشو درێژیمانە بەرامبەرتان جونكه خواستی ئێمه هەست كردنە بە بەرپرسیاریەتی دۆخەكه ،وەخەڵكی كوردستانیش باش دەزانن به چ مەرامێك تەنها دژایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ده كه ن .
فراكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان
لەپەرلەمانی كوردستان
نەوا
به‌روار:  31/08/2014
680   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   672
کۆی سه‌ردان:   29257495