ئێواره کۆڕێکی دکتۆر حوسێن موحه‌ممه‌د عه‌زیز لە هۆڵندا
ڕه‌وشی ئه‌مڕۆی کوردستان و پێویستی یه‌کڕیزی
هێزه سیاسیه‌کانی گه‌لی کوردستان
له ئێواره کۆڕێکی "میدیــــا" دا له ئه‌مستردام
یانەی کوردی" میدیــــا" له هۆڵه‌ندا، به پشتگیری ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی ڕێکخراوه دیموکراتیه‌کانی (ی.ن.ک)،به خۆشحاڵیه‌وه ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕێکه‌وتی 31-08-2014 کات 19:00 حه‌وتی ئێواره، به تایبه‌ت ئێوه‌ی خۆشه‌ویست بانگێشت ده‌کات، بۆ ئێواره کۆڕێکی ڕووبه‌ڕوو بۆ به‌ڕێز دکتۆر حوسێن موحه‌ممه‌د عه‌زیز، مامۆستای زانکۆی سلێمانی، به ناونیشانی (ڕه‌وشی ئێستای کوردستانیانی باشور و په‌یوه‌ندی نێوان حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی عێراق) ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی مێژوویی له‌و په‌یوه‌ندیه ئاڵۆز و ناته‌ندروسته‌ی سیسته‌می حوکمڕانی له‌و ده‌وڵه‌ته نامۆ دروستکراوه‌دا گێڕاوێتی.
بەڕێزتان وەکو میوانی تایبەت بانگهێشت کراون، تا به‌شداری ئه‌و گفتۆگۆ کراوه چاره‌نووسسازه بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی تیشک بخرێته سه‌ر ڕۆڵی (کوردانی تاراوگه، یه‌ک گوتاری کورد، نوسه‌ران و ڕۆشنبیران و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن له به‌گژاچوونه‌وه‌ی توندوتیژی و تیرۆر و جه‌نگ و تۆقاندن)، بە ئامادەبوونتان خۆشحاڵ ده‌بین و کۆڕەکەمان سەرکەوتووتر دەکه‌ن.
کۆڕه‌که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕێکه‌وتی 31-08-2014 کاژێر حه‌وتی ئێواره 19:00 له‌م ئه‌درێسه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:
Adres: Buurthuis de meevaart, Balistraat 48a, 1094 JN Amsterdam
تکایە لە هاتن و نەهاتنت ئاگادارمان بکەوە.
بۆ په‌یوه‌ندی به‌م ژماره ته‌له‌فۆنه‌وه 0647988634 یان به‌هۆی ئه‌م ئیمه‌یڵه‌وه، ئاگادارمان بکاته‌وه:
[email protected]
ڕێز‌و خۆشه‌ویستیمان قبوڵ بفه‌رموون..
لیژنەی سەرپەرشتی یانەی کوردی "میدیـــا"
لە هۆڵەندا
ڕه‌وشی ئه‌مڕۆی کوردستان و پێویستی یه‌کڕیزی
هێزه سیاسیه‌کانی گه‌لی کوردستان
له ئێواره کۆڕێکی "میدیــــا" دا له ئه‌مستردام
ڕه‌وشی ئه‌مڕۆی کوردستان و پێویستی یه‌کڕیزی
هێزه سیاسیه‌کانی گه‌لی کوردستان
له ئێواره کۆڕێکی "میدیــــا" دا له ئه‌مستردام
به‌روار: 28/08/2014
744 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|