تۆمه‌تباری تیرۆری كاوه گه‌رمیانی له دانپێدانانه‌كانی په‌شیمان بوه‌وه
دانیشتنێكی دیكه‌ی كه‌یسی تیرۆركردنی ڕۆژنامه‌نووس كاوه گه‌رمیانی، له دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی گه‌رمیان، به‌ڕێوه‌چوو، تۆمه‌تباری سه‌ره‌كیی ڕووداوه‌كه‌ش، له دانپێدانانه‌كانی ڕابردووی، په‌شیمان بوه‌وه.
كاوه له‌تیف، پارێزه‌ری دۆسیه‌كه، به KNNی ڕاگه‌یاند: له میانی به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنێكی دیكه‌ی كه‌یسی تیرۆكردنی كاوه گه‌رمیانی، تۆمه‌تباری سه‌ره‌كیی كه‌یسه‌كه، له دانپێدانانه‌كانی پێشوی په‌شیمان بوه‌وه‌و وتویه‌تی: له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌و فشاری ئاسایش‌دا، دانی به كوشتنی كاوه گه‌رمیانیدا ناوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: وته‌كانی تۆمه‌تباره‌كه، پشتیان پێده‌به‌سترێت له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا، هاوكات به بڕیاری دادوه‌ریش، دانیشتنه‌كه دواخراوه بۆ مانگی ئه‌یلولی داهاتوو
کەی ئێن ئێن
بهروار: 27/08/2014
717 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|