له‌سه‌ر 31ى ئاب ده‌بێت پارتى داواى لێبوردن بکات
دکتۆر مه‌حمود عوسمان سیاسه‌تمه‌دارى کورد و په‌ڕله‌مانتارى پێشوى په‌ڕله‌مانى ئێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت که پێویسته پارتى دیموکراتى کوردستان له‌سه‌ر 31ى ئاب داواى لێبوردن بکات.
مه‌حمود عوسمان که له‌خولى پێشودا له‌سه‌ر لیستى پارتى دیموکراتى کوردستان په‌ڕله‌مانتاربوو له په‌ڕله‌مانى ئێراق له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ى ئاوێنه ڕایگه‌یاندوه که ده‌بێت پارتى له‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ساته داواى لێبوردن بکات.
له‌وه‌ڵامى ئه‌وه‌ى که پارتى ئێستا ئه‌و ڕۆژه به مێژووى ده‌زانێت مه‌حمود عوسمان ئه‌ڵێت مێژووییه به‌ڵام به‌مێژوویه‌کى خراپ نه‌ک چاکه چونکه هه‌رشتێک ڕوبدات نابێت بچیت سوپاى به‌عس بێنیته‌وه کوردستان که جینۆساید و ئه‌نفال و کیمیابارانى کوردیان کردوه پێویستیشه لێیبکۆڵرێته‌وه هیچیشى تێدانیه که ئه‌وه‌ى کردویه‌تى که پارتیه داواى لێبوردن بکات چونکه ئه‌و کارانه‌ى له ڕابردودا کراون پێویسته باسبکرێن و بازیان به‌سه‌ردا لێنه‌درێت ئه‌گه‌ر چاکبو بڵێى چاکه‌و هه‌ڵه‌ش بوو بڵێى هه‌ڵه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى دوباره‌نه‌بێته‌وه.
له‌کۆتاییدا ناوبراو به‌ڕۆژنامه‌که‌ى وتوه" هیچ بیانویه‌ک نیه بۆ ئه‌وه‌ى که به‌عس بهێننه‌وه کوردستان وه‌ک بارزانى ئه‌ڵێت ترسى له‌ناوچونمان هه‌بووه .ترس هه‌بوه بۆ یه‌کێتى و پارتیش به‌ڵام له‌ناوچون نا. شه‌ڕه‌که‌ش شه‌ڕى ده‌سه‌ڵات و سامان بوه‌و پێویستیشه کورد وانه‌ى لێوه‌رگرێت و جارێکی‌تر به‌هیچ جۆرێک خوێنى کورد به‌ده‌ستى کورد نه‌ڕێژرێت و ڕیگا خۆشنه‌کرێته‌وه بۆ به‌کارهێنانى چه‌ک و ده‌ستێوه‌ردانى وڵاتان به‌تایبه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ى کوردستانیان داگیر کردوه.
فورات
به‌روار: 27/08/2014
754 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|