برایەكی عەلی كیمیایی لە سلێمانی گیرا


چەند رۆژێك لەمەوبەر هاشم حەسەن مەجید، برای عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ناسراو به‌ عه‌لی كیمیاوی، لەفڕۆكەخانەی سلێمانییەوە ویستوویەتی بۆ وڵاتانی عەرەبی سەفەربكات لە لایەن هێزەكانی ئاسایشەوە دەستگیر دەكرێت.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند:  چەند رۆژ لەمەوبەر هاشم حەسەن مەجیدی برای عەلی كیمیایی سەركردەی له‌ سێداره‌دراوی حزبی بەعسی رووخاو لە فرۆكەخانەی سلێمانی دەستگیركراوە.

هاشم حەسەن مەجید یەكێك بووە لە بەرپرسە باڵاكانی حیزبی بەعس كە چەندین تاوانی دژی خەڵكی عیراق كردوە.

سەرچاوەكە بە سپی میدیای وت: "ئێستا بەرپرسان لەهەوڵی ئەوەدان بۆ ئەوەی هاشم حەسەن مەجید بدرێتە دادگا بەدوای بەڵگەنامەی فەرمی دەگەڕێن بۆ تۆمەتباركردنی ناوبراو".

بەپێی زانیارییەكان پیاوێكی دیكە كە خزمی بووە لەگەڵ هاشم حەسەن مەجید لەفرۆكەخانەی سلێمانی دەستگیركراوە.

تا ئێستا هیچ سەرچاوەیەكی ئاساسیش سلێمانی هەواڵەكەی پشتڕاست نەكردوەتەوە.
خەندان
به‌روار:  27/08/2014
912   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   364
کۆی سه‌ردان:   29314275