داعش مه‌قامی بابا یادگاری كاكه‌ییه‌كانی ته‌قانده‌وه
چه‌كدارانی داعش مه‌قامی بابا یادگاری كاكه‌ییه‌كانیان له نزیك ناحیه‌ی كه‌ڵه‌ك ته‌قانده‌وه و هاوكات حسێنیه‌كی شیعه‌كانیان له پارێزگای موسڵ ته‌قانده‌وه..
سه‌عید مه‌موزینی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی لقی 14 ی پارتی دیموكراتی كوردستان به KNN راگه‌یاند، چه‌كدارانی داعش سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ مه‌قامی بابا یادگاریی كاكه‌ییه‌كانیان له گوندی توله‌به‌ندی قه‌زای قه‌ره‌قوش ته‌قاندۆته‌وه.
كاكه‌ییه‌كان له ژماره‌یه‌ك له گونده‌كانی ناوچه‌ی خازر نیشته‌جێن و له‌ئێستاشدا مه‌قامه‌كانی سه‌ید هات و سه‌ید مه‌هدی له‌ژێر ده‌ستی داعشدان و مه‌ترسی ته‌قاندنه‌وه‌یان له‌سه‌ره.
سه‌عید مه‌موزینی ئاشكراشیكرد هه‌ر ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی داعش حسێنیه‌یه‌كی شیعه‌كانیان له گوندی تۆبزاوا ته‌قاندۆته‌وه كه به‌دووری 20 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باشوری شاری موسڵه‌وه..
کەی ئێن ئێن
به‌روار: 22/08/2014
650 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|