پێشمه‌رگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بەرەو کەرکوک بەڕێککەوتن
دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و فه‌رمانده‌یی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی هێزێكی هاوبه‌شی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ره‌وانه‌ی به‌ره‌كانی شه‌ڕ له كه‌ركوك كرا.
له‌و باره‌وه عه‌لی كه‌ریمی كه‌سایه‌تی دیاری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه سه‌رپه‌رشتی ئه‌و هێزه ده‌كات به نه‌وای راگه‌یاند: دوای گفتوگۆیه‌كی زۆر له گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا راوێژكاری باڵای فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان توانیویه‌تی قایلیان بكات به‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش بتوانن له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش به‌شداربن.
وتیشی: دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئه‌و لایه‌نانه بانگه‌وازێكیان ئاراسته‌ی لایه‌نه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كردووه و هه‌ر یه‌ك له كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان و كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران به پیر بانگه‌وازه‌كه‌یانه‌وه چوون و رۆژی هه‌ینی 22 ی ئاب هێزێكی تۆكمه‌ی ئه‌و دوو حزبه ره‌وانه‌ی به‌ره‌كانی جه‌نگ له كه‌ركوك كراون.
ناوبراو هیواشی خواست هێزه‌كانی تری رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش له ناو ئه‌و هێزه هاوبه‌شه‌دا جێبگرن بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌ر هه‌موویان له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی داعش به‌رگری له خاكی كوردستان بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به بوونی گه‌ریلاكانی رۆژهه‌ڵاتیش له میحوه‌ری كه‌ركوك، عه‌لی كه‌ریمی رایگه‌یاند: هه‌وڵ ده‌ده‌ین له گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ش په‌یوه‌ندی سازبكه‌ین و به هه‌ماهه‌نگی كاربكه‌ین.
نەوا
به‌روار: 22/08/2014
1047 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|